عوعومەری ئیلخانیزادە ئەمشەو رێکەوتی ٢١ی ژوئەن بەرانبەر بە ٣١ ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢ ی هەتاوی لەلایەن هێزێکە چەکدارەوەلە ماڵەکەی خۆی لە ئۆردوگای بانەگەورە گەمارۆ دراوەە .
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئاشكرایدهكات، جێگرى سكرتێرى حزبهكهیان لەماڵەکەی خۆی لەئۆردوگای بانەگەورەى گوندى زڕگوێزى سلێمانى گەمارۆ دراوه بەهێزێکی چەکدار.لەم بارەیەوە کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردۆتەوە ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیاندنەکەیە .
لە ڕێگەی ئەم راگەیاندراوەوە ڕای گشتی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە ئەمشەو رێکەوتی ٢١ی ژوئەن بەرانبەر بە ٣١ ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢ ی هەتاوی لە ماڵەکەی خۆی لە ئۆردوگای بانەگەورە گەمارۆ دراوە .
ڕای گشتی و خەڵکی کوردستان پێویستە ئاگادار بن کە هەڵسوکەوتی لەم شێوەیە دورە لە هەموو پرەنسیپێکی حیزبی و ئەخلاقی و بە هیچ شێوەیەک رێگە پێدراو نییە. بکەرانی ئەم کردەوە نابەرپرسانەیە دەبێ وڵامدەرەوەی دۆست و دڵسۆزانی کۆمەڵە و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان بن .
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتاریەتی ناوەندی کۆمەڵە
٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٢