فەرەنسا پاریس /بەهۆی تەقینەوەیەک: بەلایەنی کەمەوە ٣٧ کەس بریندار بووە لەنێویاندا ٤ بریندار برینەکانیان سەختە!
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /پاریس فەرەنسا
لەشاری پاریس لە فەڕەنسا
تەقینەوە: بەلایەنی کەمەوە ٣٧بریندار بووە لەنێویاندا ٤ بریندار برینەکانیان سەختە .
یەکێک لە شایەتحاڵی ڕووداوەکە دەڵێت “بۆنێکی بەهێزی غازی لێهات، دواتر بینیمان هەموو دەرگا و پەنجەرەکان لەناکاو فڕێدرابوون” (Raphaëlle، شایەتحاڵ بە تەلەفیزیۆنی BFMTV) ڕاگەیاند کە لەکاتی ڕووداوەکەوەکە بۆنێکی غازی بەهێز هەبووە دواتر بینیمان کە دەرگا وپەنجەرەکان فڕێدران بۆ خوارەوە.
هەرلەبارەی ئەم ڕووداوەوە بەشی فیریاکەوتنی پاریس ڕایگەیاند کەتواندراوە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکرێت وبکوژێندرێتەوە.لە دوایین زانیاری لەسەر ئەم ڕووداوە زانیاری ئاگادارکردنەوە(جیراڵد دارمانین ) وەزیری ناوخۆ گوتی لەئێستا 37 بریندار هەیە ٤ بریندار لەحاڵەتی فریاگوزاری ڕەهادان.
ئەگەری ئەوە دەکرێت ڕێژەی بریندارەکان بەرەو ژمارەی زیاتر بچێت لەبەرئەوەی خەڵکێکی زۆر لەو ناوچەیە نیشتەجێ یە ئەگەری ئەوە هەیە خەڵک کەوتبێتە ژێر بینا ڕووخاوەکە بەشی فریاگوزاری بەردەوامە لە بەدواداچوونی زیان لێکەتووان .
