دیسان تیرۆرکردن لە هەرێمی باشووری کوردستان!

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ سلێمانی

حسێن ئاراسان ئەندامی ڕێکخراوی میزۆپۆتامیا، دوای ئەوەی بەیانی ٩/٦/٢٠٢٣  لە شاری سلێمانی تەقەی لێکراو و سێ فیشەکی بەرکەوت، پاش مانەوەی چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانەدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.

شیاوی باسە لەدوایی ساڵی ١٩٩١ بۆ ساڵی ٢٠٢٣ چەندەها کەس لە هەڵسوڕاوی سیاسی وڕۆژنامەنوس وشاعیر ونوسەر تیرۆر کراون لە باشوری کوردستان زۆرترین لە قوربانی یەکان هەڵسوڕاوانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانن بەتایبەتیش خەڵکی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان و هەروەها چەندەها کەسی سیاسی لەئۆپۆزیسیۆنی دەوڵەتی تورکیاش تیرۆر کراون  لە هەرێمی کوردستان.

لەتیرۆر کردنی حسێن ئاراسان زیاتر گومان دەکرێت لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجامدرابێت .

Leave A Reply

Your email address will not be published.