نیشتیمانێ بێ شنەی نان

0
نەجم محەمەد
بەداخەوە ئێمە لەنیشتیمانێکدا دەژین تاکە خەونێک کەهەبێ تێیدا خەونی جێهیشتنیەتی ..ڕووناکبیری گەورە محمد ماغوت دەڵێ( ئەوەی من دەبەستیتەوە بەم نیشتمانەوە تەنها پێڵاوەکانمە ) منیش دەڵێم ئێستا نیشتیمان وای لێ هاتوە تەنانەت پێڵاوەکانیشت ناتوانێ بتبەستیتەوە پێوەی .
ڤۆڵتێر دەڵێ(نانی نیشتمان باشترە لەکێکی غوربەت) منیش دەڵێم نیشتیمان بێ نانە ونان لەقوڕگی دەسەڵاتدایە خەڵک بۆنان دەڕواتە غوربەت .
نیشتیمان ئەمڕۆ پارچە زەویەکە سەرکردەکان مامەڵەوسەودای کڕین وفرۆشتنی بەسەرەوە دەکەن .
جوانی نیشتیمان بە تەلاری بەرزو بە مۆڵی گەورەو بەئاوسەوزایی سەیرانگاکان وبەبنکەوبارەگا حیزبیەکان نیە بەڵکو جوانی نیشتیمان بەئازادی بەرزویەکسانی گەورەوبەسەوزای ماف وئاوی خەون وشنەی نان دێت کەلەم نیشتمانەدا بوونیان نیە.
تەنهامافێک کەلەم نیشتمانەدا هەبێ مافی دەنگدانە مارک توین گوتەنی (ئەگەرهەڵبژاردن گۆڕانکاری دروست کردایە ئەواهەرگیزنەیان دەهێشت دەنگ بدەین ) واتە ئەویشیان قەدەغە دەکرد لەسەداسەد وایە هەڵبژاردن گۆڕانکاری دروست ناکات بەڵکوکۆمەڵێ فیئوداڵی نوێ(دەرەبەگی نوی) دروست دەکات کەبەسەردەنگ ودەردی خەڵکەوە شاهانە دەژین.
ئێستائەگەرگۆرانی شاعیرو بێکەس وئەحمەدمختاروحاجی قادر زیندوو ببنەوە هەرچی شیعرە کەبۆنیشتمانیان نوسیوە دەیسوتێنن.
نیشتیمان ئێستا بۆتە سەربازگەی ئۆردووی بێگانە ئاسمانی نیشتیمان ئێستا لەبری مەل پڕە لە درۆنی تورک وعەجەم بۆتیرۆرکردنی شۆڕشگێڕانی ڕۆژهەڵات وڕۆژئاواو وباکوور.
نیشتمان پەرداخێک شەربەتە بەقەسەبی کورسی دەسەڵاتداران هەڵیدەلوشن. نیشتیمان
Leave A Reply

Your email address will not be published.