لەشاری سلێمانی هاوڵاتێک لە نێو ماڵەکەیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە
ئەلتەرناتیڤی شورایی /حەمەڕەش کوردستانی
لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی تەرمی هاوڵاتیەک لە نێو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەلتەرناتیڤی شورایی” ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی سەمەد عارفە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٢ە، باس لەوەشدەکرێت ناوبراو کوژراوە و ئاسەواری فیشەک بە تەڕمەکەیەوە بووە،
لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە و لێکۆڵینەوەش دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە”