قەڵادزێ گەنجێک بە چەقۆ کوژرا
عومەر چاوشین و فەرمان چۆمانی/
گوتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند “شەوی ڕابردوو بریندارێک بەناوی ( و . ٲ . م )ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٢، پیشەی کاسب،
دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانە، شوێنەواری ٤ چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەبووە، دوای چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی، بەڵام پێش گەیشتنی بۆ شوێنی مەبەست لە ڕێگا گیانی لەدەستداوە” شۆڕش مام ئاغا، گوتیشی “بە وتەی شایەتحاڵەکان ئەو هاوڵاتیە لەگەڵ دوو هاوڕێی خۆی دەمەقاڵێ لە نێوانیان ڕوویداوە و دواتر به دوو کەس بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و بە سەختی بریندار بووە، هەروەها دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانه هەوڵدرا وتەی لێ وەربگیرێ،
بەڵام بەهۆی ناجێگیری تەندروستی وتەی بۆ نەدراوە.
بە بڕیاری بەڕێز دادوەر بە پێی مادەی ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو کەس دەرچووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە”
