دامەزرێنەری کارگەکەی چەک لە سلێمانی سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندراوە

0

وەزارەتی دادی ئەمریکارایگەیاندووە “هاووڵاتییەکی وڵاتەکەی کە پێشتر تاوانبارکرابوو بە دروستکردنی کارگەی چەکی نایاسیی لە شاری سلێمانی و ئەشکەنجەدانی هاوڵاتییەکی ئەوروپی، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندراوە، دوای ئەوەی تاوانەکانی بەسەردا ساغ کراوەتەوە”.

هاوڵاتییەکە ناوی رۆس رۆگیۆ-یە و تەمەنی 54 ساڵە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەلایەن دادگاییەکی ویلایەتی پێنساڵڤەینیاوە، بە فەرمی تاوانبارکرا بە ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییەکی ئیستۆنی کە کارمەندیی کارگەکەی بووە لەشاری سلێمانی کە تایبەت بووە بە دروستکردنی چەکی “ئێم فۆر” و دەمانچەی “کلۆک” بەشێوەیەکی نایاسایی.

ڕۆگیۆ لە ساڵی 2015 کارگەکەی دامەزراندووە و چەندین پارچەی چەکی لە ئەمریکاوە هاوردە کردووە بۆ دروستکردنی چەکەکان بە شێوەیەکی نایاسایی و بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی دەرەوە و بازرگانی ئەمریکی.

چەندین کارمەند لە نەتەوەی جیاواز لەو کارگە لە ژێر سەرپەرشتی رۆگیۆ کاریان کردووە. ڕۆگیۆ بەشێوەیەکی فەرمی لە 23ی ئابدا سزاکەی بەسەردا دەسەپێنرێت کە بریتییە لە زیندانی هەتاهەتایی. سەرچاوە: وەزارەتی دادی ئەمەریکا

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.