تایبەتمەندی کاری ڕاگەیاندنی ئێمە

0
بەهەموو شێوەیەک ئێمە دژایەتی هەموو جۆرە چەوسانەوە و نایەکسانی و نادادپەروەرێک دەکەین .
هەروەها ئەم ڕاگەیاندنەش بۆپشتیوانی تێکۆشانی هێنانەدی خواست و داواکاری یە ڕەواکانی کرێکاران و زەحمەتکێشانە، هەروەها پشتیوانی دەکات لە هەموو ئەو مرۆڤانەی کە دڵیان بۆ هێنانەدی کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان لێدەدات.
هەرلەم چوارچێوەیەشدا چەندین جار ئێمە پڕۆژە و پلاتفۆرمی خۆمان بۆتێکۆشانی هاوپشتی ویەکگرتووانەی خەڵکی ناڕازی لەچەوسانەوە خستۆتە ڕوو ،کە لەئێستاشدا گفتوگۆکردن بەردەوامە بۆ هێنانەکایەوەی بزوتنەوەیەکی جەماوەری چینایەتی لەچوارچێوەی ئیدارەدانێکی شورایی .
ئەمەش بۆئەوەیە کە هیچ حیزب و ڕێکخراو و کەسێک ناتوانێت جۆری خواست و داواکاری و ناڕەزایەتی جەماوەری بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بە کاربهێنێت ، ئەم جۆرە تێکۆشانە جەماوەرییە تەنها داوا کاری و خواست و مافی خەڵکی ناڕازی بە چەقی ئاراستەکردنی کۆمەڵگا دەزانێت و خەڵک خۆی بەشێوەی کرداری هەنگاوی باشتر دەنێت لەجۆری فشاری جەماوەری و هێنانەدی داواکاری و مافەکانیان .بەم جۆرە لەتێکۆشانە کۆمەڵگا لەگەڵ هێنانەدی خواست و مافەکانی هەنگاویش دەنێت بۆ نوێ بوونەوەو پاراستنی ژینگەی جوانی کۆمەڵگا.
لەپێناو هێنانەدی ئیدارەدانی شورایی بۆ تەواوی کۆمەڵگا . واتە کۆمەڵگا لەلایەن خەڵک خۆی لەڕێگای شوراکانەوە بەڕێوەبچێت و چاودێریش لەکارەکانی لەلایەن خودی خەڵکەوە بکرێت. ئەم جۆرە بەڕێوەبردنە جۆرێکە لە کاری هاوبەشی هەرەوەزکاری بەگفتوگۆ کردن بۆ ئیدارەدان و هەنگاونان بۆ داهاتوویی نوێ تروباشتر.
تێکۆشانی یەکگرتووانە بۆ هێنانەدی
نان کار ئازادی
ئیدارەدانی شورایی زامنی هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشترو نوێ ترە .
Leave A Reply

Your email address will not be published.