ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان٣٨ حاڵەتی کوشتن تۆمار کراون

0

عومەر چاوشین و فەرمان چۆمانی/

 دواین ڕووداوی کوشتن ئەمڕۆ١٧/٥/٥/٢٠٢٣  لە گەڕەکی ئازادی شارۆچکەی کۆیە ڕوویدا و پیاوێک هاوسەر و دوو منداڵ و جیرانێکی خۆی کوشت و دواتر لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بکوژەکەی دەستگیر کرد.

 

بە پێی زانیاریەکان بکوژەکە ناوی( ڕزگار قادر ڕەسوڵ )ە کە پیشەی پێشمەرگەی خانەنشینە لە ئەنجامی دروستبونی دەمەقاڵێ لەگەڵ خێزانەکەی ئەو ڕووداوە ڕوویداوە و بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی ( ٤٠٦ ) لە یاسای سزادانی عێراقی لەکاتی ڕوبەڕووبونەوە لەگەڵ هێزەکانیان لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە. بەپێێ ئامارێکی نافەرمی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان ٣٨ حاڵەتی کوشتن تۆمار کراوە.

وێنەی دوو قوربانی یەکە کە گیانیان لەدەستداوە 

Leave A Reply

Your email address will not be published.