لەکۆیە ،٢هاوڵاتی کوژران،٤کەسی تریش بریندارکران !
عمرچاوشین و فەرمان چۆمانی /
ئەلتەرناتیڤی شورایی ــ کۆیە
لەئەنجامی هەڵکوتانە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە قەزای کۆیە لەلایەن چەند کەسێکی ناسراو، ئەمڕۆ15ی ئایاری 2023 دوو هاوڵاتی کوژران .
بەنێوەکانی (هێرش سدیق ڕەشید) پیشە شۆفێر تاکسی، دانیشتوی قەزای کۆیە، لەگەڵ (نەبەزقادرعمر) دانیشتوی هەمان قەزا، چوار کەسی تریش بریندارکران کە لەناویاندا یەکێکیان ئەفسەری بنکەکەیە.
لەسەرئەو ڕووداوە تاوانکاریە ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئەوکەسانەی هەڵیانکوتاوەتەسەربنکەی پۆلیسی ئازادی لەقەزای کۆیە ژمارەیان نەزاندراوە ،بەڵام بە سێ ئۆتۆمبێلی چەکدار هەڵیان کوتاوەتەسەر پۆلیس ،ئەوکارە قێزەونە جێی قبوڵنیە.
وتەبێژەکەی پۆلیسی هەرێم ڕاشیگەیاند، ئەوتەقەکەرانە دەستگیر نەکراون و ڕایانکردوە بەڵام لەماوەیەکی نزیکدا دەستگیر دەکرێن.
بەپێی وتەی پۆلیسی هەرێم ، دوو هاوڵاتی بە گوللە کوژراون، چوار کەسیش بریندارکراون ،کە لەناو بریندارەکاندا بەڕێوەبەری ئەو بنکەیەی هێرشی کراوەتەسەر(ئەفسەری بنکە) لەناوبریندارەکاندایە، دوو کەسی تریش لەبریندارەکان هاوڵاتین. هەرلەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا ووتەبێژی پۆلیسی هەرێم ڕاشیگەیاند شەوی ڕابردوو 14لەسەر15ی ئایار لەبازگەی ئاسایشی قەزای کۆیە چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیان کوتاوەتە سەر ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بەناوی ،،
کاروان گەزنەیی ،، بەڵام زیانی گیانی نەبووەو تەقەکەرەکان ڕایان کردوەو هەموولایک دڵنیادەکەینەوە لە نزیکترین ماوەدا دەستگیر دەکرێن.
لەدوای ڕوداوەکە دەست بەجێ فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان ئیدانەی ئەو هێرشەی کردوو پاراستنی گیانی خەڵکی کوردستانی خستە ئەستۆی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و داوار کرد بەزووترین کات دەبێت تەقەکەرەکان دەستگیر بکرێن.
بەپێی ووتەی پۆلیسی هەرێم ، هۆکاری ڕوداوەکەی بنکەی پۆلیسی ئازادی قەزای کۆیە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی فەرمانی گرتنی یەکێک لە تەقەکەرەکان ، لەکاتێکدا تەقەکەرەکان پێشتر کەسێکیان دەستگیرکراوەو ویستویانە بەزۆر پەراوەکەی بەلاڕیدا ببەن و دابخرێت ،بەڵام پۆلیسی بنکەکە ئەو کاو داواکاریەی بە سەرپێچی یاسا داناوەو قبوڵیان نەکردوەو لە ئەنجامدا بووە بە شەڕەتەقە لەنێوان هەردوو لادا.
بەڵام لە لێدوانەکەی پۆلیسدا ڕوننەکراوەتەوە کوژراوو بریندارەکان بە گوللەی کێ پێکراون.