کرێکارانی ژینگەپارێز نزیک بە ٧٥ ڕۆژە موچەیان پێنەدراوە!!

0
عمرچاوشین و فەرمان چۆمانی/
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/
لەوکاتەی خاوێنکردنەوەی ناوشار لە شارەوانیەکانی حکومەت وەرگیراوەتەوەو دراوەبەکەرتی تایبەت ،کرێکارانی ژێنگەپارێز لە ناوشاروشارۆچکەکان، گرفتی زیاتری پێنەدانی موچەکانیان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت.
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند کە نوسراویان کردوە بۆ بانکی ناوەندی و داوای کردوە ، ژیانی کرێکارانی ژینگە پارێز ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەوخراپی دەچێت ،
پێویستە بە زووترین کات موچەکانیان بۆ خەرج بکرێت.
کاسترۆمعروف ،سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەنوسراوی ژمارە389 لەبەرواری 14/5/2023 کە واژۆی ئازادحمدامین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەرە ،ئاراستەی بانکی هەرێم کراوە و تێیدا هاتوە ( (2 مانگ بۆ3مانگە) کرێکارانی ژینگە موچەکانیان وەرنەگرتوە، پێویستە بەزوترین کات موچەی کرێکارانی ژینگەپارێز لە سنوری پارێزگای سلێمانی وئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان موچە بۆکۆمپانیای پەیوەندیدار خەرج بکەن بۆ ئەوەی کرێکارانی ژینگە پارێز موچەکانیان وەربگرن) .
کاسترۆ ، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبوک نوسیویەتی ، ( لەپێناو چارەسەرکردنی مووچەی کرێکارانی ژینگەپارێزی پارێزگای سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ و ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕێگای سەرۆکایەتی ئەنجومەن نوسراومان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی هەرێم کرد لەسلێمانی لەپێناو سەرفکردنی پارەی کۆمپانیاکان تاوەکو گرفتی کرێکارانی ژینگە پارێزچارەسەربکرێت .
چونکە کرێکاران لەدۆخێکی زۆر خراپی ژیاندان پێویستە بەپەلە مووچەکانیان بۆسەرف بکرێت .
Leave A Reply

Your email address will not be published.