بزوتنەوەی چینایەتی ژیلەمۆی کۆمەڵگایەکی باشترە

0
ئاوات (عبدالرحمن رسول )
لەمێژوویی تێکۆشانی حیزبه چەپ وشیوعی وکۆمۆنیستەکانی کوردستان زیاتر گرینگیان داوە بە تێکۆشانی حیزبی وڕێکخراوەییان هەرگیز گرینگیان بە تێکۆشانی جەماوەری چینایەتی نەداوە ،ئەگەر باسیان لە تێکۆشانی چینایەتیش کردبێت زیاتر بەئامانجی توانەوەبووە لەناو ئامانج وسیاسەتەکانی حیزب وڕێکخراوەکان . لەلایەکی تریش خودی دەسەڵاتیش هەناسەی تێکۆشانی چینایەتی لەسێدارەداوە ،ئەمەش وای کردووە کە لەئێستادا حیزبە چەپ وکۆمۆنیست وشیوعی یەکان دوورە پەرێزبن لە تێکۆشانی جەماوەری دا وزۆر بەئاسانی دەسەڵاتی چەوسێنەر دەتوانێت پاشەکشە بە ڕەوتی تێکۆشانی سیاسی چەپ و کۆمۆنیستی بکات بە و هەنگاوانەی خۆی مەبەستێتی. دواجار گەشە بە بێ ئومێدی تێکۆشانی جەماوەری بدات .
چارەسەر ::بە خۆداچوونەوەی خێرایی ئەم ڕێکخراو و حیزبە چەپ و کۆمۆنیست وشیوعی یەکان بەرەو ئاراستەی گەشەدانی بزوتنەوەی جەماوەری چینایەتی وەک بزوتنەوەیەکی خاوەندارێتی کۆمەڵگا نەک وەک خاوەندارێتی بزوتنەوەی جەماوەری چینایەتی لەلایەن حیزب ویان ڕێکخراوەکانەوە .
هەرچەندە ئەم هەنگاوە ئەگەری لاوازە چونکە هیچ کام لەحیزب و ڕێکخراوەکانی چەپ و شیوعی وکۆمۆنیستەکان لەئێستادا چاوەڕوانی ئەو جۆرە هەنگاوەیان لێ ناکرێت .
هەربۆیە ڕێگایەکی تریش ئەگەری هەیە ئەویش کادرانی حیزبە چەپ و کۆمۆنیست و شیوعی یەکان کە ووشیاری چینایەتییان بەجۆرێک بێت بەرژەوەندی حیزبی وکەسی تێکی نەشکاندبن .
ڕاستگۆیانە ودڵسۆزانە بچنە ناو تێکۆشانی جەماوەری چینایەتی وگەشەی پێبدەن وەک بزوتنەوەیەکی خاوەندارێتی کۆمەڵگا بەجۆرێک لەئیدارەدان کە جیاوازبێت لە کاری کلاسیکی حیزبی واتە ئیرادەی گفتوگۆکاری لەسەر بەرژەوەندییە چینایەتی یەکانی خەڵکی کرێکار وزەحمەتکێش هێزی بزوتنەوەی تێکۆشانی جەماوەری بەردەوام بەهێز تر و گەشە سەندووتربکات .هەر لە سەرەتاوەش ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی خۆی بێ هیچ جۆرە ڕا ڕایەک و شەرمنانەیەک بۆ کۆمەڵگا بەیان بکات ،ئەویش پشتیوانی بێت لە ئیدارەدانێکی شورایی .
کە ئەمەش دەری دەخات ئەم هێزە دڵسۆزانە وڕاستگۆیانە ئامانجی ئەوەیە ئازادی و دادپەروەری لەخوارەوەی کۆمەڵگا بە گەشەدانی گفتوگۆی جەماوەری و تێکۆشانی جەماوەری لەهەناوی کۆمەڵگای کوردستان گەشە پێبدات دواتر لەگەڵ هەر جۆرە ئاڵوگۆڕێک لەگەشە کردنی ئەم بزوتنەوە جەماوەری یە چینایەتییە تەواوی بەشەکانی کۆمەڵگا باوەشی بۆدەکاتەوە ….
Leave A Reply

Your email address will not be published.