سەردەشت عوسمان قەڵەمە هەمیشە زیندووە ڕم ئاساکەی سەر دڵی گەندەڵکار و ستەمکاران…

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

چالاکوانانی مەدەنی و ڕۆژنامە نوسانی شاری ڕانیە لەسالیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسماندا گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا لەڕۆژی شەممە ٥-٥-٢٠٢٣ . جارێکی تریش داوایی دادگایی کردن وبەسزاگەیاندنی بکوژەکانی سەردەشتیان کرد .

چالاکوانانی ڕاپەرین لە ڕاگەیاندنەکەیاندا هاتوو کە

تا ئەو شوێنەی کەماوین دەبێ قسە بکەین، لەو شوێنەش کە تەمەنمان کۆتایی پێهات، با هاوڕێکەم خاڵێکم بۆدابنێ و بـێتە سەردێڕێکی نوێ و سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە…
( سەردەشت عوسمان ) وەک لای هەمووان ئاشکرایە ڕۆژ ژمێری ئێمەی کورد لەتەواوی ساڵدا لەلایەک بەدەستی وڵاتانی داگیرکاری دراوسێمانەوە و لەلایەکی تریشەوە بەدەستی ململانێی ناوخۆ و هێزە چەکبەدەستە دەسەڵاتخوازەکانەوە ڕۆژ نیە نەهامەتی و شەهیدکردن و زیندەبەچاڵی و کیماباران و ئەنفالی تێدا تۆمارنەکرابێت، هەر لەو لاپەڕە ڕەشانەی کە بەدەستی هێزە چەکبەدەستەکانی ناوخۆی نیشتیمان لە زۆنی زەرد تۆمارکرا، شەهیدکردنی لاوێکی خاوەن قەڵەمێکی بەبڕشت بوو بەناوی ( سەردەشت عوسمان )، کە لێرەدا و هەرچیەک بنوسین و بڵێین لەسەر ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە خۆسەپێنەی باشوری کوردستان هێشتا ناکەوێتە پێش نوسینەکانی ئەو لاوە بوێر و هۆشیارەی پایتەخت، بەڵام پێویستە لەسەر وەسیەتەکەی ئەو لاوە هۆشیار و بوێرە هەمیشە خاوەن قسە و قەڵامێکی بوێر و بەبڕشت بین تـا ڕۆژگاری ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنە نۆکەری داگیرکاران کۆتایی پێدێنین…
لە سێزدەهەمین بەرزڕاگرتنی ساڵیادی ( سەردەشت عوسمان ) و لێرەوە لەپایتەختی ئازادی و دەروازەی ڕاپەڕینەوە دەڵێین، هەموو ڕۆژێک خاڵێک دادەنێین و لەسەری دێڕ دەستدەکەینەوە بە دژایەتی نادادی و ستەمکاری و خیانەتکاری، لەپێناو دادگەری و دیمکراسی و سەربەخۆییدا… سەردەشت عوسمان، ئەو ناوە زیندوەیە کە بۆهەمیشە لە لاپەڕەکانی مێژووی باشوری کوردستاندا بە شکۆوە یادی دەکرێتەوە و تیرۆرکاران و کارەکتەرانی پشت ئەو تاوانەش شەرمەزرار و سەرشۆڕ دەمێننەوە… گیانی شەهیدی قەڵەم ( سەردەشت عوسمان ) و شەهیدانی ڕێی نان و ئازادی و دیموکراسی شادبووبێ و سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنێن بۆیان…
Leave A Reply

Your email address will not be published.