شکۆدار بێت 1ی ئەیار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار🚩

0
♡بۆ دایکم♡ دایکی خەباتی بێ وچان♡
لە سێنگیا بەھاریک گەنمی چاندبوو
ھاوین کە ھات پرچەکانی بوو بە خەرمان
لە پایزا داۆێنەکەی پڕ دەکرد لە نان
دەیبرد بۆ تۆشەی زستانی پیژمەرگەکان
بە دەستێکی چەپکە ئێعلامیەی
لە کووچە و کۆلانی شارا ئەنۆخشان
بەو دەستەکەی لە چیا تفەنگی ئەکێڵا
لە سەر شانی ھەڤاڵان
پێیەکانی ھەرد نەمابوو نەیکێڵابی
بە بێ ھەراس دەرباز دەبوو
لە تەلبەندی سنوورەکان
لە ناوەڕاست دەریای دڵیا
ڕووباری ھەبوو بۆ جێژوان
بۆ حەشاردانی عاشقانی ئازادی
لە دەس دێوزمەکان
پێکەنینی سکڵی سووری
تەنووری شوڕشی پێوە بوو سەر لە بەیان
خەێاڵی چرای ھەڵکراوی سەرکەوتن بوو
دەمەو ئێواران
دایکم،دایکی شوڕش بوو ماندوویی نەناس
و بە دەربەست و بێ وچان
لە قۆماشی چینی چەوساوە
خەباتکاری ڕێگای ژیان
گەرچی ئێستەکانە دەست و پێیەکانی ماندوون
بەڵام دڵی ئاواڵەیە
بۆ بەخشینی خۆشەویستی
ھەر وەک جاران
#شەوبۆ_م ١١ نوامبر ٢٠٢١
Leave A Reply

Your email address will not be published.