ڕەخنەیەک لە کۆمیتەی مراسیمی ١ی ئایار !

0

 

سڵاوێکی شۆڕشگێرانه ی مارکسی لینینیانه تان لێبێت هاوڕێیانی خۆشه ویست وئازیز ….
هاوڕێیان پێش چه ند رۆژێک له ئاگادارکردنه وه له هاوڕێیانی به رێوبه رانی کۆمیته ی یه کی ئایار وبۆ به رز ڕاگزتنی جه ژنی جیهانی کرێکاران ,ئێمه وه ک ڕ ێکخراوی شۆفێرانی ته کسی خۆمان به به شێک له چینی چه وساوه ده زانین بۆیه وه ک شۆفێران به شداری مه راسیمی یه کی ئایارمان کرد و وه ئه م به یاننامه یه ی خواره وه مان ئاماده کردبوو که بخوێنرێته وه و داخڵی به رنامه که بکرێت ..
به ڵام له لایه ن هه ندانێک له به ڕێوبه رانی مه راسیمه که وه ئیهمال کراو و به یاننامه ی ێکخراوه که ی ئێمه یان نه خسته نێو به رنامه ی کۆمیته ی یه کی ئایاره وه …
به داخه وه ئه وکه سانه ش خۆیان زۆر به دڵسۆزی کرێکاران ده زانن ,به ڵام قوڕ به سه رئه وکرێکارانه ی که ئه م جۆره که سانه به رگریان لێ ده که ن و مافه کانیان ده سته به ر ده که ن..
هیوادارم هاوڕێیان خۆیان دادوه ر بن و ئه و به یاننامه یه بخوێننه وه به باشی ببزانن چ قسه یه کی دژ به کرێکارانی تێدایه و ته نها ئه وه نه بێت ,که نه گبه تی و بێکاری و ئه و ژیانه قورسه ی که به رۆکی چینی چه وساوه ی گرتووه به تایبه تی شۆفێران ,له ئه ستۆیی ده سه ڵاتی چه وسێنه ری کوردایه تیدایه …
بژی یه کی ئایار
ڕۆژی هاوخه باتی وهاتنه مه یدانی چینی کرێکاران…

بفەرموون لەگەڵ بەیاننامەی ڕێکخراوی شوفێرانی تەکسی

..پیرۆزبێت« یەکی ئایار—May 1»……….
ڕۆژی گەشەپێدان و ھاوپشتی و ھاوبەشی چینی کرێکاران بۆ ھێنانەدی ماف و ژیانی باشتر..
شۆفێران ، کرێکاران ..

 

ئەگەر لە گۆشە نیگایی چینایەتی سەیری کۆمەڵگایی کوردستان بکەین ، کوردستان بەدەر نیە لە قەیران و کێشە چینایەتیەکان کە گیرۆدەی دەسەڵاتێکی چەوسێنەر و دز و گەندەڵ .
کە کۆمەڵگای کوردستانی بەرەو دابەش بوونی چینایەتی دەبات ،کە ئەمەش خەڵک زیاتر ھەژار و بێکار و برسی دەکات ..
وە کۆمەڵگا جارێکی تر دەگەرێتەوە بۆ دواوە و خەڵک ڕاپێچی کۆنە پارێزی چەوسانەوە دەکات..
لەو چوارچێوەیەدا بەگشتی شۆفێرانیش بەدەرنین لەو کێشە چینایەتیانەی کە ڕوو بەروویان دەبێتەوە ،وەکو ماف و گرانبوونی نرخی سوتەمەنی و نەبوونی بیمەی کۆمەڵایەتی و نەبوونی سەلامەتی کار و وەنەبوونی سەلامەتی ژیانیش..
ھەروەھا خراپی رێگاوبان ، کە بۆتە ھۆکاری رۆژانەی کارەساتی جۆراو جۆر کە بەگیانی شۆفێران و ھاوڵاتیانی بەشمەینەت کۆتایی دێت ، ئەمە بێجگە لە زەرەر و زیانی مادی..
بەھۆی ئەو باردۆخەوە کە دەسەڵات خوڵقاندوویەتی ،سەندیکایەکی راستگۆ و دڵسۆزمان نیە کە بەرگری لە شۆفێران بکات ،ئەو سەندیکایانەی کە ھەن ھەمووی لە دژی ماف و بەرژەوەندی شۆفێراندان ،بۆ ڕاگرتنی و بەرگری کردنە لە دەسەڵات..
ھەر بۆیە ئێمە وەکو ✊ ڕێکخراوی شۆفێرانی تەکسی✊ خۆمان بە بەرگری کاری سەرسەختی شۆفێرانی بەشمەینەت و زەحمەتکێش دەزانین ، لە بەدی ھێنانی ماف و داواکاریەکانی شۆفێران بە گشتی کە ئەمانەی خوارەوەن..
—ھەرزان کردنی نرخی بەنزین بۆ ٤٥٠ دینار بۆ ھەر لیترێک.وەک شارەکانی باشور و ناوەراستی عێراق..
—دابین کردنی بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ ھەموو شۆفێران بەبێ جیاوازی..
—برینەوەی مووچە بۆ شۆفێرانی بە ساڵاچوو کە توانای کاری شۆفێریان نەماوە..
—بە ھەموو شێوەیەک یاسایی زۆرە ملێ بەرامبەر شۆفێران رەت دەکەینەوە ،وەک «یاسای لۆگۆ» کە ئەمەش باج و قورسایی ژیان دەخاتە سەرشانی شۆفێرانی زەحمەتکێش..
بۆیە داواکارین بە زووترین کات حکومەت ئەم یاسایە ھەڵبوەشێنێتەوە و پێویستە حکومەت بەڕاوێژ لەگەل شۆفێران یاسای رێکستنی کار ی تەکسی بۆ شۆفێران دەربکات..
—نۆژن کردنەوەی رێگاوبانەکان ،بۆ ئەوەی کارەساتی دڵتەزێن ورووداوی ھاتووچۆ کەمبکرێتەوە..
شۆفێرانی زەحمەتکێش ،ئێمە وەک ڕێکخراوی شۆفێرانی تەکسی ✊ تەکید لە جێ بەجێ کردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە دەکەینەوە و تێکۆشانی لە پێناودا دەکەین ،داواکارین لە شۆفێران و ھاوڵاتیانی بەشمەینەت کە ھاوکار و پشتیوانمان بن لە بەدی ھێنانینیان..
لە کۆتایدا جارێکی تر پیرۆبایی یەکی ئایار لە شۆفێران و کرێکاران دەکەین..
بەرزو پیرۆزبێت ١ئایار
رۆژی ھاتنە مەیدانی کرێکاران وچەوساوان لە جیھاندا..
تێکۆشان بۆ هێنانەدی نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی زامنی هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشترویەکسانە.
رێکخراوی شۆفێرانی تەکسی
دووشەمە
٢٠٢٣/٥/١
Leave A Reply

Your email address will not be published.