شکۆدار بێت یەکی ئایار ڕۆژی تێکۆشانی چینی کرێکار

0
مێژوی یەکی ئایار دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە واتە ساڵی ١٨٥٦ ،واتە ١٦٥ ساڵ لەمەو بەر ،بەڵام مانای ئەوە ناگەیەنێت تێکۆشانی کرێکاران لەو ڕۆژە دەستی پێکردوە بەڵکو ڕۆژی یەکی ئایاری ١٨٥٦ سەرەتای دانانی یاسایەک بوو بۆ سەرجەم کرێکارانی جیهان بەڵام هەروڵاتەو بەپێی قۆناغی مێژویی گەشەی ئابوری سەرمایەداری پێی گەشت بۆ نمونە کەم کردنەوەی کاتی کارکردن لەعراق لەدوای شۆڕشی ١٤ تموز بڕیاری لەسەر درا واتە لەسەردەمی پاشایەتی کرێکاران لە ١٢ تا ١٤ کات ژمێر زیاتر کاریان کردوە ،
بڕیار دانی ڕۆژی یەکی ئایار بەئامادە بونی نوێنەری کرێکاران (بیتر ماک غوایر) ئاهەنگی یەکی ئایار دەستی پێکرد ،چینی کرێکار لەسەردەمی شۆڕشی پیشەسازی ،،بەهێز بونی سەرمایەی جێگیرو جوڵاو هێزی کار ، بوە سەرتایەکی بەهێز بۆ ململانێ لەنێوان کارو سەرمایە ،
لەسەدەکانی ڕابردوو دەتوانین بڵێین ،ڕۆژی کارکردن کاتی نەبوە هەندێک دەڵێن لە تاریکیەوە بۆ تاریکی ئیش کراوە ،ئێستا لەم قۆناغەدا بەتایبەتی لە سەدەی بیست تا ئێستا :
کۆمەڵێک گۆڕانکاری مەزن ئەنجام دراوە لە بەرژەوەندی چینی کرێکار بەڵام ئەوە دەمێنێتەوە تا چەند سودی لێوەرگیراوە تا چەند کاری پێکراوە ،لەو مێژوەوە چینی کرێکار توانی ڕێکخراوو یەکتیە نەقابیەکان دروست بکات لەڕێی یاسایەوە وەک نوێنەری کرێکاران هەڵسو کەوتی لەگەڵ دەکرێت ، بەڵام تەنها ئەوە بەس نیە گۆڕانکاریەکی زۆر لەڕەوشتی سەرمایەدەریدا ڕوی داوە سەرمایەداری لەسنوری وڵاتێک چۆتە دەرەوە سروشتێکی جیهانگیری وەرگرتوە ، دامو دەزگاو حکومی هێزی سەربازی بەدەستەوەیە دەیان بگرە سەدان کۆمپانیاو بانقی فرە ڕەگەزیان بۆخۆیان دروست کردوە لەو ڕێگایەوە توانیویان هەم سامانی گەلان بدزن، لەڕێی کۆمپانیاکانیان ،
هەم لەڕێی بانقەکانیان گەلان و کرێکارانی جیهان بخەنە ژێر باری قەرزەوە وەک ئەوەی لە ساڵانی نەوەدەکان بەرامبەر یونان ئەنجامیان دا خستیانە ژێر باری قەرز ئێستا لەوڵاتانی باکوری ئفریقا دەگاتە ئاسیاو وڵاتانی بیخەنە ژێر باری قەرزی سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی ،لەقۆناغی ئێستا ئەوە بەس نیە بۆ چینی کرێکار تەنها داوای هەشت کات ژمێر کارکردن بکات ، لەجیهانی ئێستای سەرمایەداری ڕێژەی بێکاری لەو پەڕی بەر بڵاویدایە جگە لەوڵاتانی سەرمایەداری پێشکەتوو وڵاتانی ئاسیا و ئفریقاشی گرتۆتەوە ،
بۆیە پێویستە وا بەباش دەزانرێت لە سەدەی بیست و یەک کرێکاران هێزە کۆمۆنست و چەپەکان بیر لەوەرگرتنی دەسەڵات بکەنەوە جۆرەها شێوازی تێکۆشان تاقی بکەنەوە لەپێناو مافەکانیان ،پێویستە چینی کرێکار لەم سەدەیە چەند هەوڵ ئەدات بۆ مافەکانی ،،ئەوەندەش هەوڵ بدات لەپێناو ئاشتی دور خستنەـوەی شەڕ لە ئفریقاو لەئاسیا هەڵگیرسانی شەڕ بەسودی سەرمایەداری چینە برجواکانە هەر چینە هەژارەکان دەبنە سوتەمەنی ،ئەمڕۆ لەم قۆناغە چینی کرێکاری عێراق بەگشتی بەهرێمی کورد ستانیشەوە لەئەنجامی دەرکردنی یاسایەکی ناعادیلانە لەلایەن بەعس و حکومەتەکی سە دام حسینەوە گشت کرێکارانی کەرتەحکومیەکان بەڕەسمی کرانە فرمانبەر بەم کارەش ڕێگری تەواو کرا لەکرێکارانی کەرتی گشتی بتـوانن نەقابەی سەربەخۆی خۆیان پێک بهێنن ،جگە لەو بێکاریەی سەرو دڵی هەموو ماڵێکی گرتوە ،
کەرتەکانی بەرهەم هێنان کرانە کەرتی تایبەت ،ژمارەیەکی زۆریان لێ خانە نشین کران ،قیرانکە قوڵتر بۆوە چین و توێژەکانی فرمانبەرانیشی گرتەوە ،،کە ئەوانیش بەپێی پێگەی چینایەتی خۆیان خزانە ناو چینی کرێکار بەهەمان شێوازی ئەوان بێبەشکراون موچەکانی مانگانەیان بەلێبڕینەوە وەردەگرن ،هەر لەم دەورانی قیرانەدا سامانە نشتمانیەکان ڕادەستی کۆمەڵێک کۆمپانیای چاو چنۆکی تایبەت کران کە حزبە دەسەڵات دارەکان لەپشتیەوەن ،
بەدەست تێکەڵ کردن لەگەڵ کۆمپانیا فرە ڕەگەزەکان تەنها خۆیان دەزانن چۆن مامەڵە دەکەن ،بەداهاتی نشتمانەوە ،ئەرکی چینی کرێکارو چەپو کۆمۆنستەکانە تەنانەت چینی برجوای بچوکیش لەژێر هەڕەشەی برجوای گەورەی نشتمان و سەرمایەداری جیهانی خزانە ناوچینی کرێکار ،
ماوەی چەند ساڵێکە چینیکرێکاری کوردستان و فرمانبەرانی دامو دەزگای حکومەنی دەناڵێنن بەهۆی دواکەوتن و لێبڕین کەمی موچەو،گرانی بازاڕ ، لەگەڵ زیاد بونی بێکاری و زۆر بونی باجی داهات لەسەرهاوڵاتیان ،زۆر بونی ژمارەی دەرچوانی کۆلیج و پەیمانگاکان ،کە ئەوانیش بونەتە سوتەمەنی بازاڕی سەێمایەداری دروست بونی توێژێکی فرامۆشکراو
،،پێنەدانی موچەی کرێکارانی ژینگە پارێز ،،دواکەوتنی مەچەی فرمانبەران خانەنشینان تەنانەت لە سەرەی وەرگرتنی موچە چەندان خانە نشین بونە قۆچی قوربانی بەرپرسە نازدارەکان کە ساڵانێک لەشاخ لاف و گەزافی کرێکاری و مارکسیزمیان لێدەدا.
کمال کارەبا.
Leave A Reply

Your email address will not be published.