ئایار 🚩

0
🚩
نوسینی:هاوڕێ جەلال دەباغ
لە شیکاغۆ…لە ئەمریکا
کارگەرانی وەکو پۆڵا
ڕژانە سەرشەقامەکان
بۆزۆربوونی رۆژانەیان
هاواریان ئەزرنگایەوە
لەگشت لا دەنگی دایەوە
هاوار ئەیوت: بانەمێنێ
چەوسانەوەو یاسای بێجێ
مانگرتن و خۆپیشاندان
ئەی کارگەرانی قارەمان!
بەڵام لە ناکاوا گوللەی،
ئیستیعمارو خاوەن کارگەی،
سەرمایەدار…
چەکی دەستی پیاوی دۆلار
هاتەخوارێ، ورووکایە
ئەو لەشانەی وەک پۆڵایە
کارگەرانی وەکوو (ئۆگاست)
شەهیدکران
(سبایش) ، (نیکڵ) هەڵواسران
بوون بە چاوگەو سووتەمەنی
بۆ ڕێگای ڕاست…
ڕاپەڕینێ بەرپاکرا
لە مێژودا
بەخوێن نووسرا:
(بژی یادی یەکی ئایار..!)
ئەمڕۆ لە گشت سەرزەمینا،
کەڕ ئەکا گوێی سەرمایەدار
لەپێناوی نرخی ژینا
بۆ ئاشتی و بۆ بەختیاری
لە گشت گێتی
کارگەرانی رووت وبرسی
هەنگاو ئەنێن بۆ پشەوە
بۆ ژیان…
بۆ پاراستنی،
توخمی ئینسان…
(ئازادی ژمارەی -٣- ساڵی-٢-
٦/ئایاری ١٩٦٠).
یەکی ئایار، ڕۆژی یەکگرتنی کرێکارانی جیهان لە هەمووتان پیرۆزبێت..!
Leave A Reply

Your email address will not be published.