کوڕێکی(قادر عەزیز) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تەقەلەماڵی ئەفسەرێک دەکات
لە٣-٢-٢٠٢١ تەقەلە ماڵی ئەفسەرێک لەسلێمانی بەگوێرەی زانیاری یەکان،کوڕێکی (قادر عەزیز ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تەقەی لەئەفسەرێکی بالای هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی دەکات بەناوی مقدم شێخ خال و برینداری دەکەن ودایکیشی بریندار دەبێت و ۲۰۰ فیشەکیش بەمالەکەی دەتەقێنن. بەگوێرەی سەرچاوەی زانیاری یەکان تائێستا کێشەکە چارەسەر نەکراوە. بەگوێرەی زانیاری بەشێک لەماڵپەروڕاگەیاندنەکان کەبڵاوکراوەتەوە لەدوایی ئەو ڕووداوە قادر عزیز ماڵەکەی چۆل کردووە.
لەژێر سایەی سیسەم ودەسەڵاتی بنەماڵەیی وحیزبی کوردستاندا ئەو چەندین جار ڕوویی تەقەکردن لەلایەن کوڕ وپاسەوانانی بەرپرسی حیزبەکانی یەکێتی وپارتی یەوەڕووداوی تەقەکردن ڕووی داوە وکەسیش دادگایی نەکراوە،یان دواتر بەڕێکەوتنی عەشائیری چارەسەری کێشەکەیان کردووە.