لە پەراوێزی ڕوداوەکانی ئەم چەند ڕۆژەدا !… بۆ مێژوو….ڕاستی یەکی تاڵ دەگێڕمەوە !.

0
ساڵی 1989 بە چاوساغی دوو کوردی خۆفرۆش وتاوانبار
شەهید عەتای حاجی ئەحمەدوکاک حەمەزاهیر تۆفیق لە
لایەن دەزگای ئیستخباراتی ڕژێمی بەعس دەستگیر کران !..
پاشان هەر بە هۆی ئەو دوو تاوانبارەوە لە خێزانی ئێمە
حاجی ئەحمەد (باوکم) ووەستا برایم برام وعلی برام ومامەعبدول وخاڵە عوسمانم دەستگیر کران وبە غیابی فەرمانی گرتن وکوشتن بۆ منیش دەرچوو!…هەروەها بەهۆی تاوانباران(غریب محمد ) کە ئێستا لە ژیاندا نەماوە! و(نجات قادر نوری) کە بە (هەردی شێخ قادر) ناسراوە چەند هاوڕێ یەکی ڕێکخستنە نهێنی یەکانی ڕێکخراوی سلێمانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان دەستگیر کران
دکتۆر فایق حمەامین زڕگوێزی، فەرەیدون مەلا اوڕەحمان پێنجوێنی،ئارامەبچکۆل وهاوڕێکانی وچەندین تاوانی تریش کە لە شاهیدحاڵەکان وبەڵگەنامەکانی بەعس دوای ڕاپەڕین سەلمێنراوە !….
هەردی شێخ قادر واتە برازای خوالێخۆش بوو مامۆستا بەهادین نوری حزبی شیوعی !…ئێستا بەپلەی عقید خانەنشینی پێشمەرگەیە لەسەرلیستی یەکێتی !..زەوی ڕوکنی پێدراوەومانگانەش موچەی خانەنشینی بە پلەی عقید وەردەگرێ وخۆی وخێزانی بەهاوکاری یەکێتی چونەتە ئەمریکا!….سەیر ئەوەیە ژنەکەی هەردی کراوەتە بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکێتی لە ئەمریکا!…
لەوەش سەیرتر ئەوەیە هەربەرپرسێکی یەکێتی کە دەچێتە ئەمریکا میوانی ماڵی کاکە هەردی کۆنە ئیستخباراتی بەعس دەبن !…کاتێکیش دێتەوە بۆ کوردستان هەرشەوەی لە باغی
بەرپرس وفەرماندەیەکی یە کێتی میوانەوسەرەی بۆ دەگرن!….
ئێمە وەک بنەماڵەی شەهید عەتای حاجی ئەحمەد منەت بەسەر یەکێتی وهیچ کەسێکدا ناکەین بۆ خەبات وقوربانی دان وئەوەی بەسەرمان هاتوە کاتی بەعس ، بەڵام بە ویژدانتان سوێنتان ئەدەم ڕەوایە شەهید عەتاوبکوژەکەی لە یەک لیستی موچەدا بن؟!…
شەهیدانەی کاک عەتا 500 هەزار دینارەوبکوژەکانی چوار ئەوەندە وەردەگرن ؟!
ئێمە هەرگیز داوای تۆڵەو کوشتنەوەی ئەو دوو تاوانبارەمان نەکردووە!…بەڵام چەندینجار داوامان کرد یەکێتی پۆست وپلەو ئیمتیاز نەدات بەوتاوانبارانە !…بە قسەیان نەکردین
ئێستا کاتێک دەبینین ودەبیستین کاک بابان تۆڵەی باوکە شەهیدەکەی لە کاوەبازیانی دەکاتەوە کە دەستی سورە بەخوێنی شەهیدان ودەوترێ چەندین پێشمەرگەو هەڤاڵی ڕێکخستنەکانی بەگرتن وبەکوشت داوە ، کێ تاوانبارە؟!..
ئایا یە کێتی بەڕاستی حزبی شەهیدانە؟!…
ئایا یەکێتی بەرگری لە کەس وکاری شەهیدان وئەنفالکراوان وتێکۆشەرەکانی خۆی دەکات؟!
یەکێتی بۆچی ئاوای بەسەرهاتوەوکێ لەدۆخی خراپی یەکێتی بەرپرسیارە؟!…
ئێمە هانا بۆ کێ بەرین وسکاڵا لە کام دادگایە تۆمار بکەین؟؟
علی محمود دەستگیر دەکەن بەتۆمەتی داڵدەدانی بابانی تاوانبار ؟!…
ئەی کێ لە غەمی بابان وخێزانەکەی پرسیوە؟!…
ڕوداوەکان پێمان دەڵێن ئەم دەسەڵاتە لە خەمی خەڵک و
ئەوانەدا نی یە کە قوربانی زۆریان دا بۆ ڕزگاری وئازادی وئاوەدانی کوردستان…
بۆیە خەڵک نەفرەت لەم دەسەڵاتە دەکات !….
نوسین هاوری پەنا
Leave A Reply

Your email address will not be published.