نایەکسانی چۆن دروست بوو لە مێژوودا!

0
نایەکسانی چۆن دروست بوو لە مێژوودا!
بەڵێن اسماعیل
بەشی دووەم
نووسین چۆن دۆزرایەوە..
ئێمە لە شوێنەوارناسەکانەوە دەزانین کە یەکەمین شێوەی نووسین لە میزۆپۆتامیا،ئەو شوێنەی ئێستای عێراق و سوریای لێیە،سەری ھەڵداوە.ئوەلێ ئەوان نووسینیان بۆ تۆمارکردنی چی بەکار دەھێنا؟بۆتۆمارکردنی بڕی ئەو دانەوێڵەیەی ھەر جووتیارێک لە سایڵۆیەکی ھاوبەشدا دای دەنا.ئەمەش ژیرانەیە،چونکە سەخت بوو ھەر جووتیارێک سایڵۆیەک بۆ خۆی دروست بکات تا بەرھەمە زیادەکەی تێدا ھەڵبگرێت،وەلێ سایڵۆیەکی ھاوبەش بە پاسەوانی تایبەتەوە کە ھەموان بتوانن بەکاری بھێنن،ئاسانتر بوو.بەڵام ئەم سیستەمە پێویستی بەجۆرێک لە تۆمار ھەبوو بۆ تۆمارکردنی ئەوەی،بۆ نموونە،کەکەسێک بەناوی نابووک یەک ھەزار دۆلار دانەوێڵەی
لە سایلۆکەدا داناوە.لە ڕاستیدا،یەکەم جار نووسین بۆ تۆمار کردن وپاراستنی ئەم
ئەژمارانە داھێندرا،تا ھەر کەسێک بتوانێت بیسەلمێنێت چەندێک دانەوێڵەی لە سایلۆکەدا داناوە.ئەوە ڕێکەوت نەبووە کە ئەو کۆمەڵگەیانەی پێویستیان بە بەرھەمھێنانی کشتوکاڵی نەبووە (لەوشوێنانەی کە ڕاو کردن وبەرھەمە سروشت کردەکان ھەرگیز لەکەمی نەداوە،وەک لە کۆمەڵگەی ئوستورالییە ڕەسەنەکان وکۆمەڵگە ڕەسەنەکانی ئەفریقادا).مرۆڤەکان بە مۆسقاو وێنەکێشانەوە سەرقاڵ بوون و ھەرگیز نووسینیان دانەھێناوە.
لێرەدا پێویستە تێبینی دووشت بکەین.یەکەمیان ڕاو کردن وماسیگرتن وکۆکردنەوەی بەرھەمە ڕووەکییە خۆرسکەکان ھەرگیز نەدەبوونە ھۆی دروستکردنی بەرھەمی زیادە،تەنانەت ئەگەر ڕاوکەر وماسیگر و کۆکەرەوەکانیش زۆر بەبەرھەم بوونایە.بە پێچەوانەی دانەوێڵەکانەوە(وەک گەنما شامی وبرنج وجۆ،کە دەکرێت بە باشی ھەڵبگیرێن)،ماسی و کەروێشک و مۆز وزۆر بە زوویی خراپ دەبوون.دووەمیان،بەرھەمھێنانی بەرھەمی زیادەی کشتوکاڵی بووە ھۆی ھاتنەکایەی ئەو بەرچوانەی کە دواتر مێژووی مرۆڤایەتییان بۆ ھەمیشە گۆڕی،ھەر بۆیە ئەمرۆپاش ١٢ھەزار ساڵ لە داھێنانی کشتوکاڵ لە لایەن مرۆڤەوە،ھەموو ھۆکارێکمان ھەیە بۆ ئەوەی ئەو ساتە بەساتێکی گرنگی مێژوویی بزانین.بۆ یەکەم جار مرۆڤ توانی پشت بە بەخشندەییەکانی سروشت نە بەستێت وبە ھەوڵێکی زۆر فێر بوو وا لە سروشت بکات ھەندێک شت بۆ بەکارھێنانی مرۆڤ دروست بکات.ئایا ئەمە ساتێکی خۆشی و شادی بوو؟نەخێر!بە ھیچ شێوەیەک !تاکە ھۆکارێک وای لە مرۆڤە
کان کرد زەوی بچێنن،ناڵاندنیان بوو بەدەست برسێتییەوە.پاش ئەوەی بە ڕێگەگەلی
دڕندانە ھەموو ئاژەڵەکانیان ڕاو کرد و بەخێرایی ژمارەیان تا ئاستێک زیادی کرد چیدی دەستکەوتی ڕاو بەشی نەدەکردن،مرۆڤەکان ناچار بوون ڕێگەی چاندنی زەوی بگرنەبەر.
وەک ھەموو شۆرشە تەکنەلۆژییەکانی تر،ئەمیش شۆرشێک نەبوو ئاگایانە بڕیاری ئەنجامدانی درابێت.لە ھەر شوێنێک مرۆڤەکان توانیبێتیان خۆیان لە کشتوکاڵ لابدەن،وەک لە ئوستورالیادا کە سروشت وەک پێویست بەخشندە بووە،ئەواخۆیان لە قەرەی نەداوە.لەو شوێنانەدا کشتوکاڵ ھاتۆتە ئاراوەکە مرۆڤەکان بەبێ پشت بەستن بە کشتوکاڵ لەناو داچوون.لەڕێی ئەزموون وسەرنجدانەوە ،وردەوردە ئەو تەکنەلۆژیایە وای دەکرد ئێمە باشتر کشتوکاڵ بکەین گەشەی کرد.لەم پرۆسەیەشدا،کە تێیدا ئێمە گەشەمان بە ھۆکارەکانی بەرھەمھێنانی خۆراک دا،کۆمەڵگەی مرۆیی گۆڕانی بنچینەیی بەسەردا ھات.بۆیەکەمین جار بەرھەمە کشتوکاڵییەکان بوونە ھۆی دروست بوونی بنەڕەتیترین پێکھاتەی ئابوورییەکی ڕاستەقینە:ئەویش بەرھەمی زیادەیە.
بەرھەمی زیادە چییە؟زۆر بە سادەیی،بەرھەمی زیادە ھەر بەرھەمێکی زەوییە کە پاش تێر کردنی خۆمان و جێگرتنەوەی ئەو تۆوانەی ھەر لە سەرەتاوە بونەتە ھۆی دروست بوونی بەرھەمەکە،ماونەتەوە.بە دەربڕینێکی تر،بەرھەمی زیادە ئەو بەشە زیادەیەیە کە دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوون و بەکارھێنان لە داھاتوودا؛بۆ نموونە،ئەو گەنمەی ھەڵدەگیرێت بۆ ڕۆژی ڕەش(گەر بە ھۆی تەرزەوە بەرھەمی ساڵی داھاتوودا لەناو چوو)یان وەک تۆوی زیادە بۆ چاندن لە ساڵی داھاتوودا بەکار دەھێندرێت ولەم ڕێگەیەشەوە ھەم بەرھەم و ھەم بەرھەمی زیادەشی لە ساڵانی داھاتوودا پێ زیاد دەکرێت..
Leave A Reply

Your email address will not be published.