بەییانامەی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق دەربارەی ڕفاندنی عەلی مەحمود!!

0
عەلی مەحمود دەبێ دەسبەجێ ئازاد بکرێت!!
بەپێ زۆربەی هەوڵەکانی سۆشیال میدیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی دەمامکدار و بە ئۆتۆمبیلی جام ڕەشەوەهەلدەکوتنە سەر ماڵی عەلی مەحمود ناسراو بەعەلی سیاسی لە شاری هەولێر، دوای پشکنینی ماڵەکەی دەیڕفێنن بۆ شوێنێکی نادیار، تا کاتی نوسینی ئەم بەییانە چارەنوسی نادیارە.
عەلی مەحمود کەسایەتیکی چەپ و ئازادیخوازە، میژووی تێکۆشانی لە چوار دەیە تێدەپڕی، لەسەردەمی زانکۆوە بۆ سەردەمی پێشمەرگایەتی و دواتر چالکی سیاسی و کۆمەڵایەتی، یەکیکە لە کەسە دیارەکانی کۆمەڵەی ئاوارەکان، خەباتگێڕیکی شیلگیر لەدژی جینوسایدی خەڵکی کوردستان لە دژی ئەنفال و ئەنفالچیەکان، یەکێکە لەخەباتگێڕانی هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدان، کەسایەتیەکی ناسروای دیفاع لە مافەسەرەتایەکانی خەڵکی کوردستانە، هەمێشە لەشەقامەکانی هەولێر لەڕیزی پێشەوەی ناڕەزایەتیەکان دەنگێکی زوڵاڵ بوە بۆ ئازادی و خۆشگوزەرانی خەڵک. کەسایەتیکی دیاری کۆمەڵگەیە هیچ فایل دروستکردنێک ئەم کارە دڕندانە مافیا ئاسایە پاساو نادات.
ڕفاندنی عەلی سیاسی بە شەوی تاریک لەلایەن هێزێکی دەمامکداری ڕسوای ترسنۆکەوە، بودەڵەیی دەوەڵەتی کوردی و حکومەتی هەڕیم و بە تایبەتیش دەسەڵاتی پارتی پێشاندەدات، پێشانی دەدات هەولێر شاری بێ ساحبە وبێ دادگایە وئەمنیەتی هیچ کەس پارێزراو نیە تیایدا.
حکومتی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستان بەرپرسیارن لە ژیان وسەلامەتی عەلی مەحمود، دەبێ دەسبەچی ئازادی بکەن و کەسانێکێش ئەم کارەیان ئەنجام داوە دەبێ دادگایی بکرێن و ڕسوابکرێن.
عەلی مەحمود هیچ تاوانێکی نەکردوە تا بڕفێنری و ژیانی بخرێتە مەترسیەوە، تاقە تاوانی دیفاع کردن بوە لە خەڵک و مافە سەرەتایەکانی خەڵکی کوردستان، دەبێ دەسبەچی ئازاد بکرێ ، قەرەبوی هەر زەرەر و زیانێکی مادی و مەعنوی بکرێەوە کە لێکەوتوە.
ئێمە بانگەوازی سەرجەم ئازادیخوازان دەکەین بێنە سەرخەت بەر بەم کارە مافیاییە بگرن بۆ ئازادی دەسبەجێی عەلی سیاسی، هەروەها ڕێگە نەدرێت کوردستان بکرێتە مەیدان ڕفاندن و تۆقاندن و لێسەندنەوەی ئازادیە سیاسی و مەدەنیەکان.
ئازادی بۆ عەلی مەحمود !!
نەنگ و ڕسوای بۆدەسەڵاتی کوردی!!
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
٢٥\٤\٢٠٢٣
Leave A Reply

Your email address will not be published.