پاراستنی چارەنووسی علی سیاسی لەئەستۆی هێزەکانی ئاسائیش وپۆلیسی شاری هەولێردایە !

0
ئاوات (عبدالرحمن رسول )
ئەمڕۆ سەرلەبەیانی هێزێکی چەکداری دەمامکدار چەتە ئاسا و مافیائاسا زۆر دڕندانە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاوڕێ علی محمود ناسراو بەعلی سیاسی ،لەبەرچاوی خانەوادەکەی دەی ڕفێنن .
ئەم هێزە چەکدارە وەحشیگەرە لەدەرەوەی هەموو جۆرە یاسایەکی مەدەنی بەشێوازی دڕندە ئاسا چوار دەوری ماڵی هاوڕێ علی دەگرن و دەی ڕفێنن ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەم هێزە مافیا گەرە بەشێوەی ڕێکخستن کراوە و ڕێگای پێدراوە لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ، کە هەرکەسیان ویست بەئارەزوویی خۆیان بچنە سەر ماڵەکەی و ئازارو ئەشکەنجەی بدەن و بیڕفێن و زیندانی و تیرۆری بکەن .
ئەم جۆرە کردەوەیە نیشانەی ئیفلاسی ئیداری و حکومداری خێڵایەتی بنەماڵەکانی بارزانی وتاڵەبانی باشتر دەردەخات بۆ خەڵکی کوردستان.
فڕاندن و دەستگیرکردنی علی محمود ناسراو بە علی سیاسی تاوانە دژی ئازادی بیروڕاو وکردارێکی فاشیستانە ودژی ئازادیە دەبێت دەستبەچی ئازادبکرێت،نەفرەت لەدەسەڵاتدارانی سەرکوتگەر و دەزگا مافیاییەکانیان لەژێر هەرناو ئاڵایەکدابن .
ئەم دەسەڵاتە چەوسێنەرە بەدرێژایی دەسەڵاتی لەکوردستان چەندین مرۆڤی تێکۆشەری ئازادیخوازویەکسانیخوازی ڕفاندووە و تیرۆرکردووە و زیندان لەهەر شوێن و گەڕەک وناوچەیەک نووزەی ئازادیخوازی گەشەی کردبێت لەکوردستان سەرکوتی کردووە ،بەدڵنییایی هیچ ڕژێمێکی دیکتاتۆری و فاشیست ناتوانێت هەتا سەر درێژە بەملهوڕی وسەرە ڕۆیەکانی خۆی بدات ئەم دەسەڵاتەی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیش بەئاشکرا دەیەوێت لاسی ڕژێمە فاشیست و دیکتاتۆر و کۆنەپەرست ودژە ئینسانی یەکان بکاتەوە و بەڕێبازی ئەواندا بڕوات پێی وایە دەتوانێت تەمەنی دەسەڵاتی درێژبکاتەوە بەڵام هەڵەیەکی کوشندە دەکات لەبەرئەوەی بەدڵنییایی بەم کردەوەی دژە ئینسانی یانەیان خۆیان زووتر گۆڕ بۆخۆیان هەڵدەکەنن.
ئیتر بەسە کۆتایی بەم کردەوە دژە ئینسانی و مافیاگەرییە بهێێنن با خەڵک ئازاد و ئاسوودە ژیان بکات.
نا بۆ ڕفاندن وتیرۆر
نابۆ زیندانیکردنی چالاکوانانی سیاسی ومەدەنی وڕۆژنامەنووس
بەڵێ بۆ ئازادی ڕادەربڕینی بێ قەیدو شەرتی سیاسی.
بەڵێ بۆ دەست بەجێ بۆ ئازادی بۆ علی سیاسی .
Leave A Reply

Your email address will not be published.