لەگەڵ یادی ڕۆژنامەگەری کوردی

0
ئاوات (عبدالرحمن رسول)
کاتێک ساڵ یادی ڕوژی ڕۆژنامەگەری کوردی دەکەینەوە ،پێویستەلەگەڵ ئەم یادە دا یادی ئەو ڕۆژنامەنووسە چالاک وتێکۆشەرانەش بکەینەوە کە لەژێر سایەی دەسەڵاتی بنەماڵەبارزانی وتاڵەبانی دا بدرێژایی هەبوونی دەسەڵاتی زۆرەملێیان تیرۆرکراون و ڕفێندراون و بێ سەروشووێنکراون و لەزیندانەکانی دەسەڵاتی بنەماڵەکانی بارزانی وتاڵەبانی بەبیانوی جۆراوجۆر ئەشکەنجە وئازار دراون .
ئاخر خۆشەویستان ناکرێت بەبێ باسی تیرۆری کردنی سەردەشت عوسمان ، بەجۆرێک تیرۆرکرا هاوشێوەی نەبوو سەردەشت خوێندنکاری زانکۆ و ڕۆژنامەنووس بوو تەنها ویستی بە ئەنووسینی ئەندێشە و خەون وخەیاڵەکانی ڕەخنە لەسیستەمی فاشیزمی بنەماڵەکان بگرێت زۆر بەداخەوە دواتر ڕفاندیان لەناو زانکۆ وتیرۆریان کرد .
ویدات حوسێن بەهۆی ئەوەی ملکەچی دەسەڵاتی خێڵایەتی نەبوو تیرۆریان کرد
ڕۆژنامەنووسی گەنج کاوە گەرمیانی بەهۆی ئاشکراکردنی دزی وگەندەڵی بەئاشکرا هەڕهشەی لێ دەکرێت ودواتر تیرۆری دەکەن هەروەها فەرهاد فەرەج و عبدالستار تایر شەریف ئەمانە زۆر ئازایان و لێهاتووانە ڕەخنەیان لەدەسەڵاتی ملهوڕی چهووسێنەر دەگرت دواتر تیرۆریان کردن ،یەکێک لەژنە تێکۆشەرو ئازادیخوازەکان لیزی شمیدت  کە ڕۆژنامەنووسێکی چالاک بوو بەڵام هێزە چەکدارەکانی کوردایەتی ڕێگایان پێنەدات ئازادانە بنووسێت تیرۆریان کرد .
لەگەڵ یاد کردنەوەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی دا ناکرێت باس لەو ڕۆژنامەنووسە چالاکانە وئازادیخوازانە نەکرێت کە بەهۆی ڕەخنە گرتن لەو دەسەڵاتە دزو گەندەڵ وچەوسێنەرەی بنەماڵەکانی بارزانی وتاڵەبانی ئێستا لەزینداندان لەباشووری کوردستان ئەوانیش زیندانیانی ڕۆژنامەنووس وچالاکوانانی بادینان و .
یان هەر زیندانێکی تر بەهۆی هەڵوێستی ڕەخنەیی و ڕۆژنامەنووسی وسیاسی یەوە لەزیندانەکاندان ،دەبێت هەمیشە باس بکرێن و ئەم دەسەڵاتە چەوسێنەرودزوگەندەڵەش ڕیسوا وشەرمەزاربکرێت کاتێک باسی هەبوونی ئازادی ڕۆژنامەنووسی دەکات لەبەرئەوەی ئەگەر ئازادی هەبێت ڕۆژنامەنووس وچالاکوان و کەسانی سیاسی ڕەخنەگر زیندانی ناکرێت.
نا بۆتیرۆر و ڕفاندن
نا بۆ زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی
بەڵێ بۆ ئازادی بێ قەیدو شەرتی سیاسی
نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
Leave A Reply

Your email address will not be published.