کاوە بازیانی فەرماندەی مەفرەزە خاسەی جاش و پێشمەرگەکوژ، یان پێشمەرگەی دانەبڕاو؟
لە ڕوونکردنەوەیەکی بنەماڵەی جاشی دێرین کاوە بازیانی لەژێر ناوی (ڕونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی کاوە ئەحمەد تۆفیق بازیانی-یەوە بۆ ڕایی گشتی (ڕای گشتیی)، کە ئەمڕۆ (2023.04.21)، لەلایەن (Briar Namiq) ناوێک بڵاوکراوەتەوە، کۆمەڵێک ناڕاستی و بێویژدانی تێدایە، کە زۆر سەختە بۆ کەسێکی سەربەخۆ و بەویژدان ڕێگە بەخۆی بدات و لە فەیسبووکی خۆی بڵاوی بکاتەوە، بەتایبەت ئەو کەسە خۆی بە ڕۆژنامەنووس ناساندووە، مەگەر کەسێکی ویژدان فرۆش، ناڕاستگۆ، چەواشەکار و هاوپیشەی کاوە بازیانی بێت، ئەگینا دوای ئەو وەڵامە دەبێ داوای لێبووردن بکات و ڕوونکردنەوەکە بسڕێتەوە، بە پێچەوانەش دەبێتە هاوشان و هەڤاڵی تاوانەکانی کاوە بازیانی.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: (کاوە لە ساڵی 1978ەوە لە ڕیزەکانی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ خزمەتکردن و پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان چەکی پێشمەرگایەتی کردووەتە شان و تا ئێستا و بەبێ دابڕان لە ئەرکە پیرۆزەکەی بەردەوام بووە. بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەکان هەیە کە تۆمەتبار ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە و سزای ئەو کارە نامەردانەیەی وەربگرێت. خودا هەقی کەس بەسەر کەسەوە ناهێڵێت).
یەکەم: کاوە ئەحمەد تۆفیق محەمەد ناسراو بە کاوە بازیانی، لە ساڵی (1979) بۆتە پێشمەرگە و دواتر لە ڕۆژی (10.1.1981)دا له‌گه‌ڵ هەر یەک له (ئه‌نوه‌ر عەبدوڵڵا، جه‌لال بێکه‌س، خالید حاجی ساڵح، خالید مه‌جیده شه‌ل سه‌رچاوه‌یی و له‌تیف حاجی ڕه‌شید) گه‌ڕایه‌وه ناو ڕژێمی بەعس و کاوە بازیانی کرا فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه خاسه‌ی جاش (فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه تایبه‌تی ژماره (79)ی سه‌ر به مه‌نزومه‌ی شیمالی).
لە کاتی پێشمەرگایەتی کاوە بازیانی-دا، غه‌ریب سه‌عید تۆفیق عەسکەری (2007.9.5-1943) و عه‌لی محه‌مه‌د قادر (عه‌لی بچکۆل)، بەهۆی ڕاپۆرتی ڕێکخستنەکانی ناو شار، هەردەم گومانیان لە دڵسۆزی ناوبراو هەبووە و بەهۆی گومانەوە خراوەتەوە ژێر چاودێری پێشمەرگە، ئەویش هەستی بەوە کردووە و لە سەرەتای یەکەم مانگی ساڵی (1981)دا گەڕاوەتەوە ناو ڕژێم و کراوە بە فەرماندەی مەفرەزە خاسە و تا ڕاپەڕین کوردکوژ، خۆفرۆش و جاشی بەعس بووە.
کەواتە کاوە بازیانی بۆ ماوەی ساڵێک تا ساڵ و نیوێک لە ڕیزی پێشمەرگە بووە، جا تەنیا خۆی ئەوە دەزانێت کە ڕەوان کراوە، یان بەڕاستی بۆ کوردایەتی و پێشمەرگایەتی چووەتە ڕیزەکانی یەکێتی!
گەر کاوە بازیانی بەڕاستی بۆ خزمەتکردن و پاراستنی خاکی کوردستان چەکی پێشمەرگایەتی کردووەتە شان، ئەی بۆ لەپڕ گەڕایەوە و لوولەی چەکەکەی لەو هاوڕێیانەی دوێنێی کرد کە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان چەکیان کردبووە شان و ژمارەیەکی لێ شەهید کردن؟ سەبارەت بەوەی کە کاوە بازیانی پێشمەرگەی دانەبڕاو بووە، ئەوپەڕی بێویژدانی، بێشەرەفی و بێمێشکی ئەو کەسە دەسەلمێنێت، کە ئەو درۆیانەی هۆنیوەتەوەو ئەوەیش کە بڵاوی دەکاتەوە.
دیارە کاوە بازیانی و بنەماڵەکەی تەنانەت جاشێتی، فەرماندەی مەفرەزە خاسێتیەکەیی و پێشمەرگە شەهید کردنەکانیشی بە ئەرکی پیرۆز زانیوە؟ بەرلەوەی بڕواتان بە توانای هێزە ئەمنییەکان هەبوایە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسەی کە کاوە بازیانی بریندار کردووە، دەبوایە باوەڕتان بە توانای ئەوان هەبوایە لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئەنفال، پێشمەرگەکوژ، مرۆڤ‌کوژ و ئەوانەی خیانەتیان لە کورد و کوردستان کرد. ئەوانە نامەردن کە وەکو کاوە بازیانی و هاوپیشەکانی پێشمەرگە، هاووڵاتییان شەهید و ئەنفال کرد، نەک کەسێک کە هەوڵی تۆڵەی باوکە شەهیدەکەی لەو کوردکوژ و جاشە دڕندەیەی بەعس داوە.
باسی ئەوە دەکەن کە: (خودا هەقی کەس بەسەر کەسەوە ناهێڵێت)، دەبێ بۆ ئەو دەربڕینەتان بڵێم: (ڕێک وایە، گەر خودا هەبێت، خودا هەقی شەهیدەکان بەسەر کاوە بازیانی ناهێڵێت و ئەو هەوڵەش جگە لە ماف وەرگرتنەوە شتێکی دیکە نییە).
لەو ماوەیەی کە کاوە بازیانی فەرماندەی خاسەی ژماره (79)ی مه‌نزومه‌ی شیمالی بووە، ئەو تاوانانەی خوارەوەی ئەنجام داوە:
یەک: کاوە ئەحمەد بازیانی، لە ڕۆژی (12.1.1981)دا پێشمەرگەیەکی هەرێمی (2)ی یەکێتی بەناوی عەباس محەمەد موراد فەرەج (1963/ سلێمانی/ بازیان/ دەرگەزێن) بەدیل دەگرێ و ڕادەستی ڕژێمی دەکات، کە دواتر لە ڕۆژی (1.6.1981)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بە (15) ساڵ زیندانی کردن سزا دەدرێت، پاشان بە لێبووردنی گشتیی لە ڕۆژی (19.7.1982)دا ئازاد دەکرێت.
ئەو پێشمەرگەیە لە ژیاندا ماوە و دەتوانن لە لیستی زیندانییە سیاسییەکان بەدواداچوونی بۆ بکەن و دەگەنە ڕاستییەکان
دوو: کاوە بازیانی و هاوڕێکانی، له ڕۆژی (14.1.1981)دا پێشمه‌رگه‌یه‌کی هه‌رێمی (2)ی کەرکوک له گوندی ئه‌ڵڵاقولی به ناوی خەلیل ئیبراهیم ئیسماعیل ئەحمەد ناسراو بە خه‌لیل قشلاخی (2.2.1961)، شەهید دەکەن.
سێ: کاوه ئه‌حمه‌د بازیانی، له ڕۆژی (4.9.1981)دا دوو پێشمه‌رگه‌ی یەکێتی به ناوه‌کانی کاوه حاجی عەبدوڵڵا حه‌مه‌دئه‌مین سه‌رچاوه‌یی ناسراو به کاوه‌ی مامه عه‌به و عزه‌دین شێخ محەمەد شێخ عەبدوڵڵا له گوندی کوپه‌له‌ی بازیان شەهید کردن.
چوار: کاوه ئه‌حمه‌د بازیانی، لە ڕۆژی (1.2.1982)دا له ماڵێکدا له گوندی باوه‌فه‌تی نزیک ناحیه‌ی ته‌کیه‌ی کاکه‌مه‌ندی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، دوو ژنبرای خۆی کە پێشمەرگەی یەکێتی بوون به‌ناوەکانی شه‌هابەدین ئەحمەد ڕەحیم قادر که‌رکوکی فەرماندەی کەرت لە تیپی (21)ی کەرکوک و وه‌هاب ئەحمەد ڕەحیم قادر که‌رکوکی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیکە به‌ناوی جەستور سدیق محەمەد عەلی شەهید کرد، هەروەها ژنی خاوه‌ن ماڵه‌که‌ش (فاتیمە ڕەشید)، کە دایکی شەهیدان شەهابەدین و وەهاب بوو برینداربوو، که دوای هه‌فته‌یه‌ک ئەویش گیانی سپارد.
پێنج: هێزێکی جاش که پێکهاتبوو له کاوه ئەحمەد تۆفیق بازیانی فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌ت، قادر فه‌ره‌ج عەبدوڵڵا ده‌لۆ ناسراو بە (قاله فه‌ره‌ج)ی فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ژماره (49)، سه‌ید تاهیر سه‌ید حوسێن محه‌مه‌د جه‌باری (سه‌ید تاهیری گه‌وره) که دواتر بووه سه‌رۆکجاشی فه‌وجی (42)ی جاشه سووکه‌کان به پشتیوانی میلیشیا و هه‌لیکۆپته‌ری جه‌نگی، له ڕۆژی (5.3.1982)دا له گوندی قازانی نزیک به ئۆردوگای پیره‌مه‌گرون توانیان ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن (ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن خدر مه‌حمود ئاری کوتکی که‌رکوکی)، فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی دووی که‌رکوک لەگەڵ یازده پێشمه‌رگه‌ی دیکە شه‌هید بکه‌ن به
ناوه‌کانی: (جومعه حه‌سه‌ن که‌ریم سلێمان ناسراو به سیروان، ڕزگار جه‌لال خدر محەمەد ناسراو به هێمن، شوکر عەلی ئەحمەد ناسراو بە محه‌مه‌د شوکر بلوکێن-ی، عه‌بدولخالیق ساڵح ئه‌حمه‌د قادر سۆنه‌گۆلی ناسراو به مامۆستا ئاسۆ، عەبدولخالیق ساڵح قادر فەتحوڵڵا ناسراو بە چیا، کامه‌ران عومه‌ر حوسێن قاسم نه‌جاڕ، که‌مال قادر فه‌تاح ئەبوبەکر چه‌مچه‌ماڵی ناسراو به گۆران، محه‌مه‌د ساڵح سدیق حەسەن ناسراو به سواره، نه‌جمه‌دین فاتیح شوکر ئیسماعیل که‌رکوکی ناسراو به شێروان، نەسرەدین عەلی کەرەم فەتاح و نو‌عمان عەبدوڵڵا عوبێد مه‌عروف ناسراو به هاوڕێ)، مۆ‌فه‌ق عه‌بدولڕه‌حمان مەحمود عەزیز ته‌قی به برینداری که‌وته به‌رده‌ستی جاشه‌کان و دوای ماوه‌یه‌ک سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایه‌ی بۆ بڕایه‌وه، به‌ڵام له مانگی ته‌موزی هه‌مان ساڵدا به‌ر لێبووردنی گشتی که‌وت و ئازادکرا، کە دوای ئازادبوونی گه‌ڕایه‌وه ناو شۆڕش و دووباره بووه‌وه به پێشمه‌رگه، کەچی دواتر له ڕاپه‌ڕین و ڕزگارکردنی که‌رکوک له ڕێکه‌وتی (19.3.1991)دا شه‌هید بوو).
شەش: کاوە ئەحمەد تۆفیق محەمەد بازیانی و جاشەکانی، لە شەوی (5/6.1.1985)دا لە گوندی کۆپەلە لە سنووری بازیان پێشمەرگەی یەکێتی عزەدین محەمەد عەبدوڵڵا مارف ناسراو بە قارەمان (1953/ کانیبی/ بازیان/ سلێمانی)، شەهید دەکەن.
حەوت: کاوە ئەحمەد بازیانی و جاشەکانی لە ڕۆژی (4.3.1985)دا کوێخا سادق حوسێن خدر یوسف (1939/ کەرکوک/ چیمەن)، لە گوندی چیمەنی سەرجادە شەهید دەکەن چونکە پێشمەرگەکانی کەرتی (5)ی شەهیدانی تیپی (57)ی سەگرمە و پشتیوانی فەرماندەی کەرت لە ساڵی (1984)دا ئاراسی برای کاوە بازیانیان کوشتبوو.
هەشت: کاوه ئه‌حمه‌د تۆفیق بازیانی و ژمارەیەک جاش له ئێوارەی ڕۆژی (18.6.1985)دا که بۆ به‌یانیه‌که‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بوو، ئیبراهیم حه‌بیب قاسم محەمەد کافرۆشی جێگری فه‌رمانده‌ی کەرت له که‌رتی (2)ی تیپی (23)ی سورداش و پێشمه‌رگه‌ی (ی. ن. ک)یان له گوندی سەرچاوەی بازیان شەهید کرد، کە ئاوەڵزاوای کاوە بازیانی خۆی بوو، هەر لەو ئێوارەیەدا پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیکه‌ش به ناوی عه‌بدولکه‌ریم (کاروان که‌رکوکی) توانی به برینداری خۆی ده‌رباز بکات، که ئێستاکه له وڵاتی نه‌رویج ده‌ژیت. دوای شەهید کردنی ئیبراهیم حه‌بیب قاسم، هەر یەک له (تۆفیق ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌سمه‌ر کافرۆشی، ڕائید و فه‌رمانده‌ی سریه له فه‌وجی (3)ی یه‌کێک له لیواکانی تایبه‌ت به دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، حه‌مه‌ڕه‌شید ئه‌حمه‌د وه‌لید کافرۆشی ناسراو به ڕه‌شه‌ی ده‌روێش ئه‌حمه‌د، خانه‌نشینی (ی. ن. ک)، عومه‌ر عه‌لی ڕه‌زا کڵاشکه‌رانی، محه‌مه‌د ساڵح ناسراو به حه‌مه‌ی شه‌مه که بەر لە چه‌ند ساڵێک کوژراوه، فائیق حه‌مه‌ڕه‌شید عه‌زیز کڵاشکه‌رانی خانه‌نشین به پله‌ی نه‌قیب و ئێساکە له ڕیزه‌کانی گۆڕانه، هەروەها ئه‌حمه‌د کاکی، له‌لایه‌ن مەنزومەی ئیستخباراتی شیمالی و حزبی به‌عسه‌وه خه‌ڵات کران به کلاشینکۆفێکی موزه‌لی و کاتژمێرێک که وێنه‌ی سه‌دام حوسێنی تیا‌بوو.
نۆ: مه‌فره‌زه‌یه‌کی هاوبه‌شی جاشه‌کانی کاوه ئه‌حمه‌د تۆفیق بازیانی و سه‌رۆکجاش عومه‌ر ئه‌سعه‌د ئاغجه‌له‌ری، له شه‌وی (11/12.1.1986)دا په‌لاماری گوندی لازیانی بازیانیان دا‌و (عه‌دنان عەبدوڵڵا قادر لازیان)یان شه‌هید و بوڕهانی برایان بریندار کرد.
دە: کاوه ئه‌حمه‌د تۆفیق بازیانی، له ساڵی (1986)دا برایه‌کی قادر شه‌فیق نو‌عمان کافرۆشی سه‌رۆکجاشی فه‌وجی (63)ی جاشه سووکه‌کانی به ناوی (حه‌مه‌ساڵح شه‌فیق نو‌عمان کافرۆشی) کوشت، که دوکاندارێکی بێ‌تاوان بوو.
یازدە: مه‌فره‌زه‌یه‌ک لە جاشه‌کانی کاوه ئه‌حمه‌د بازیانی به فه‌رمانده‌ی شه‌ماڵ حه‌مید که خزمێکی نزیک و جاشی کاوه بازیانی بوو، له مانگی حوزەیران یان تەموزی ساڵی (1986)دا له‌ناو شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ تووشی پشتیوان حه‌سه‌ن فه‌قییانه (ئیسماعیل ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن فه‌قییانه)ی کۆنه فه‌رمانده‌ی که‌رتی (4)ی جەباری تیپی (57)ی سه‌گرمه و تازه فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه خاسه‌ی جاش ده‌بێت و ته‌قه له پشتیوان حه‌سه‌ن و جاشه‌کانی ده‌که‌ن که دوو جاشی پشتیوان به ناوه‌کانی شه‌ماڵ و سه‌باح که‌یفه‌دین که‌رکوکی (چیا) که پورزای پشتیوان بوو ده‌کوژن و پشتیوان-یش به برینداری ده‌به‌ن بۆ ئیستخبارات و دواتر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی و له‌وێ به ده‌رزی ده‌یکوژن. شه‌ماڵ حه‌میدی خزمی کاوه بازیانیش هه‌ر له‌وێ ده‌کوژرێت.
کوژرانی پشتیوان حه‌سه‌ن فه‌قێ، له‌لایه‌ن جاشه‌کانی کاوه ئه‌حمه‌د بازیانی له‌سه‌ر داوای ناوبراو بووه له‌پێناوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئاراس ئەحمەد تۆفیقی برای که پێشتر له ڕۆژی (14.9.1984)دا له گوندی چیمه‌ن له‌گه‌ڵ مه‌حمود کوپه‌لی به‌ده‌ستی کەرتەکەی پشتیوان کوژران و جاشێکیش بریندار کرا به‌ناوی خواڕه‌حمه کۆڵ.
دوازدە: کاوە ئەحمەد تۆفیق بازیانی، تۆفیق ئەحمەد تۆفیق محەمەد بازیانی و حه‌مه‌ڕه‌شید ئه‌حمه‌د وه‌لید کافرۆشی لەگەڵ ژمارەیەک لە جاشەکانیان لە ڕۆژی (9.11.1986)دا خۆشناو ئەسعەد حوسێن مەولود (1968/ شوان/ کەرکوک) پێشمەرگەی کەرتی (4)ی تیپی (23)ی سورداش لە نێوان گوندەکانی کانیبی و گەورەدێ-ی سەر بە ئاغجەلەر کە بەبێ چەک دەبێ بەدیل دەگرن.
کاوە ئەحمەد بازیانی و تۆفیق ئەحمەد بازیانی، لە سەرەتادا خۆشناو ئەسعەد حوسێن دەبەن بۆ ماوەی (5) شەو لە ماڵەکەی کاوەدا دەستبەسەری دەکەن و داوای دە هەزار دیناری لێ دەکەن لە بەرانبەر ئازاد کردنیدا. خۆشناو ناونیشانی ماڵی باوکی لە کەرکوک دەدات بە کاوە و تۆفیق، بەڵام ئەوان پەیوەندی بە ماڵی باوکی ناوبراوەوە ناکەن و سەرەتا دەیبەن بۆ ئەمنی تەواوی سلێمانی (ئەمنی حەسیب ساڵح) و لەوێ پێیان دەڵێن بیبەن بۆ ئەمنی عامە و ئەوانیش دەیبەن بۆ ئەمنی عامەی بەغدا و لە ڕێگەی بەغدا تۆفیق بازیانی بە خۆشناو دەڵێ: (دە هەزار دینار نادەی، ئێستاکە لە بەغدا ڕادەستی ئەمنی عامەت دەکەین و بەلای کەمەوە بەرازیلییەکی سوورت بە نێوچەوانەوەیە).
کە دەگەنە بەغدا، تۆفیق بازیانی لەوێ خۆشناو ئەسعەد لەگەڵ دەمانچەیەکی شڕی مەکاریۆف ڕادەستی ئەمنی عامە دەکەن، کە گوایە پێشمەرگەیە و بە دەمانچەیەکەوە گرتوویانە. دوای چەندان جار ئازار و ئەشکەنجەی ئەمنی عامە، خۆشناو بە بەردەوامی نکۆڵی لەوە دەکات کە پێشمەرگە بوو بێت یان دەمانچەکە هی ئەو بێت، هەروەها لە هەموو لێکۆڵینەوەیەکدا باسی ئەوە دەکات کە کاوە بازیانی و تۆفیقی برای لە ڕاستیدا لەپێناوی پارە ئەویان گرتووە، وەلێ ئەوان بەهیچ جۆرێ گوێی لێ ناگرن و فڕێی دەدەنەوە زیندان و هیچ لێی ناپێچنەوە. تا لە کۆتایی مانگی مایسی ساڵی (1988) ئەفسەری لێکۆڵینەوەی دەگۆڕێت و ئەفسەری نوێ بانگی دەکات بۆ لێکۆڵینەوە کە ناوی ملازمی یەکەمی ئەمن ملازم شوکر بووە.
لە یەکەم لێکۆڵینەوەی ملازم شوکردا، خۆشناو باسی ئەوە دەکات کە ئەوان لەپێناوی پارەدا گرتویانە و سەرەتا داوای دە هەزار دیناریان لێ کردووە لە بەرانبەر ئازادکردنیدا، بەڵام دوای ئەوەی کە زانیویانە ماڵی باوکی ئەو دەوڵەمەندە نین کە بتوانن ئەو بڕە پارەیان پێ بدرێت، بۆیە ڕادەستی ئەمنی دەکەن، هەروەها خۆشناو ئەسعەد بە ملازم شوکر دەڵێت: (ماوەی پێنج شەو لە ماڵەکەی کاوە بازیانی لە گۆپاڵە لە ژوورێکدا دەست بەسەر بوویمە، داوای دە هەزار دیناریان لێکردووم، دوای ئەوەی کە زانیان ئەو بڕە پارەیەم بۆ پەیدا ناکرێت، ئینجا منیان ڕادەستی ئێوە کرد.
بۆ سەلماندنی قسەکانیشم وێنەیەکی سەدام حوسێن بە جلوبەرگی سەربازییەوە لەو ژوورەدا هەڵواسراوە، کە تیایدا دەستبەسەر کرابووم.
وێنەکەم هێناوەتە خوارەوە و لە پشتی وێنەکەدا بە سووتووی جگەرە ئەمەم نووسیومە: خۆشناو ئەسعەد حوسێن، بەرواری 9.11.1986). ملازمی یەکەمی ئەمن ملازم شوکر، دوو سێ ڕۆژ دوای قسەکانی خۆشناو ئەسعەد حوسێن، لە دەوروبەری ڕۆژانی (28 و 29.5.1988)دا بە یاوەری دوو ئۆتۆمۆبێلی پڕ لە ئەمن خۆشناو لەگەڵ خۆی دەهێنێ و بەرەو گۆپاڵە دێن و دەچنە ماڵەکەی کاوە بازیانی و دەرگای ئەو ژوورەیان پێ دەکاتەوە کە خۆشناوی تێدا دەستبەسەر کراوە.
ملازم شوکر، لەبەردەم خۆشناو ئەسعەد، کاوە ئەحمەد بازیانی، تۆفیق ئەحمەد بازیانی و جاشەکانیان وێنەکەی سەدام دادەگرێ و سەیری پشتی وێنەکە دەکات، دەبینی نووسراوە: (خۆشناو ئەسعەد حوسێن، بەرواری 9.11.1986)، بۆیە ڕوودەکاتە تۆفیق و بە عەرەبی پێی دەڵێت: (نغل/ زۆڵ). هەر هەمان ڕۆژ ملازم شوکر گفتی ئازادکردنی خۆشناو ئەسعەد دەدات و دەگەڕێتەوە بەغدا و ئەمنی عامە، بە یەکجاری دەست لە ئەشکەنجەدانی خۆشناو ئەسعەد هەڵدەگرن، دواتر لە ڕۆژی (5.9.1988)دا ڕەوانەی کەرکوکی دەکەن کە ماڵیان لە گەڕەکی ئیمام قاسم بووە بۆ ئەوەی لەوێ ئازادی بکەن. ڕۆژی دواتر لێبووردنی گشتیی بە سەردا دێت و لە ڕێکەوتی (11.9.1988)دا ئازاد دەکرێت.
کاتێ کە خۆشناو دەگەڕێتەوە ماڵ هەموویان سەریان سووردەمێنێ و باوەڕ ناکەن کە ئەوە خۆشناوی کوڕ و برایانە، چونکە کاوە ئەحمەد بازیانی و تۆفیق ئەحمەد بازیانی تەرمی پێشمەرگەیەکی شەهید کە چەند ڕۆژێک دوای دەستگیرکردنی خۆشناو شەهیدیان کردبوو، بە شێواوی دەدەنەوە ماڵی باوکی خۆشناو و پێیان ڕادەگەیەنن کە ئەوە تەرمی خۆشناو ئەسعەد حوسێنی کوڕیانە، ئەوانیش پرسە بۆ خۆشناو دادەنێن و دواتریش مردننامەی بۆ دەردێنن، دوای ئازادکردن و گەڕانەوەی خۆشناو، ماڵی باوکی خۆشناو دووبارە هەوڵ دەدەن خۆشناو زیندوو بکەنەوە و دوای ماندووبوونێکی زۆر مردننامەکە پوچەڵ ئەکەنەوە و سەرلەنوێ بڕوانامەی باری شارستانی بۆ دەردەهێنن.
کاوه ئەحمەد تۆفیق محەمەد بازیانی، له ساڵی (1987)دا به تۆمه‌تی کوشتنی (حه‌مه‌ساڵح شه‌فیق نو‌عمان کافرۆشی) برای قادر شه‌فیق ده‌ستگیر ده‌کرێت، وه‌لێ دوای چه‌ند مانگێک به‌بێ دادگایی‌کردن ئازادکرا.
سیازدە: کاوە ئەحمەد بازیانی، لە ڕێکەوتی (21.10.1993) لە پەنای یەکێتی دا کەسێکی بەناوی جەمیل سەیفولڵا ماوەتی کە سەر بە بزووتنەوەی ئیسلامی بوو کوشت.
کاوه ئه‌حمه‌د تۆفیق (کاوه بازیانی) بکوژی شه‌هید ئیبراهیم حه‌بیب و به‌شدار له شەهید کردنی شه‌هیدی قاره‌مان ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن که‌رکوکی و یازده شه‌هیده‌که‌ی دیکه، دوای ڕاپه‌ڕین چووه ناو ڕیزه‌کانی یەکێتی و به پله‌ی ڕائید خانه‌نشینه و دواتریش چۆته ناو ڕیزه‌کانی بزووتنەوەی گۆڕان.
ئەوەی ویژدانی هەبێت کاوە بازیانی کوردکوژ، مرۆڤ‌کوژ و پێشمەرگەکوژ ناکات بە شۆڕشگێڕ و پێشمەرگەی دانەبڕاو! ئەوەی مرۆڤ دۆست، کوردپەروەر و نیشتمانپەروەر بێت، نایەت خۆفرۆش، جاش، سیخوڕ و فەرماندەی مەفرەزە خاسەیەکی بەعس و سەدام-مان لێبکات بە دڵسۆز و پارێزەری خاکی کوردستان.
بە نەفرەت بن خۆفرۆش و ڕووڕەشان، بە نەفرەت بن ئەوانەی بەهەر هۆکارێکەوە داکۆکی لە تاوانباران، کوردکوژ، خۆفرۆشان و کرێگرتەکانی بەعس دەکەن.
دەرسیم پێشەوا
هەینی (2023.04.21)
دانمارک