ساڵیادی دوو ئەستێرەی شۆڕشگێڕ بەرز ڕا دەگرین !

0
ئاوات (عبدالرحمن رسول)
ساڵیادی تیرۆرکردنی شاپور عبدالقادر و قابیل عادلدا ،وێڕای یادی هەمیشە زیندوویی ئەم دوو تێکوشەرە دڵسۆزە بەچینی کرێکارو زەحمەتکێشان وئاوارەکان بەرز ڕادەگرین ،لەهەمان کاتدا نەفرەت لەبکوژ وتیرۆریستانیان دەکەین کە بەدەستی گڵاوییان ئەو تێکۆشەرەیان کردە قوربانی.
بەهۆی بەرگری کردن لەمافەکانی کرێکاران و ئاوارەکان و دڵسۆزانە لەمەیدانی تێکوشان و هەمیشە لەناو خەڵکی ئاوارەو زەحمەتکێش بوون کە ڕاستەوخۆ پشتیوانی لەخواست و داواکارییە ڕەواکانی بێکاران و خەڵکی ئاوارە و زەحمەتکێش دەکرد .
هەربۆیە بەردەوام خەڵکی ئاوارەو بێکارو کرێکارو زەحمەتکێش وەک دوو ڕابەرو سەرکردەی شۆڕگێڕ حیسابیان بۆئەم دوو هەڵسوڕاوە کۆمۆنیستە دەکرد و گوێیان لەئامۆژگاری و ووتە شۆڕشگێڕاکانیان دەگرت .
ئەم کۆمەڵایەتی بوونەی ئەم دوو ڕابەرە کۆمۆنیستە لەلایەن هێزە کۆنەپەرست ودواکەوتوەکانی ئیسلامی یەکان قبوڵ نەکرا ، هەربۆیە لەلایەن مەلاکانی ئیسلامی یەوە فتوایی تیرۆرکردنیان درا لەکاتی وتار خوێنی ڕۆژانی هەینی .
دواتر لەڕۆژی ١٨/٤/١٩٩٨ لەلایەن چەندین چەکداری ئیسلامی یەکانەوە ڕاستەوخۆ هێرش کرایە سەر بنکەی یەکێتی بێکاران بەداخەوە ئەم دوو تێکۆشەرەیان تیرۆر کرد .
نەفرەت وڕوو ڕەشی بۆ تیرۆریستان و بکوژانیان
سڵاو لەگیانی پاکی شاپورو قابیل کە دوو مرۆڤی دڵسۆز بۆ هێنانەدی ژیانێکی باشتر بۆ کرێکاروهەژاران کە گیانی خۆیان کردە قوربانی .
نامرن هەمیشە زیندوون
یادیان بەرزوبەڕێزە هەمیشە.🌹🌹
Leave A Reply

Your email address will not be published.