زیاترلە ٤١٠ کەزۆرینەیان خوێندکارن بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەوە دەستگیرکراون

0
لەڕۆژی ٣شەممە٢-١-٢٠٢١ لەلایەن قوتابیانەوە خۆپیشاندان لەچەند شارێکی تورکیا ئەنجامدرا.بەهۆی یەوە هێزە سەرکوتکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا بەتوندتری شێوە ڕوبەڕوویی خۆپیشاندان بوونەوە ،کە وێڕای ڕەژاندنی گازی فرمێسک ڕژێن وبریندار بوونی چەندین خۆپیشاندەری قوتابی  وهاوڵاتیان هەروەها بەگوێرەی سەرچاوەی هەوڵەکان لەخۆپیشاندانە زیاترلە ٤١٠ کەس کەزۆرینەیان خوێندکارن دەستگیرکراون، ٣٥٠ کەس لە ئەستەنبول و٧٠کەس لە ئەنقەرە گیراون کە زۆرینەیان خوێندکارن. ئەمەش بەئاشکرا پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە،خەڵک ناتوانن بەئازادانە لەتورکیا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن بۆ هێنانەدی ماف وداواکاری یە رەواکانیان.
ئەوەی شیاوی باسە ئەوخۆپیشاندانە لەدژی  دانانی عەمیدێک بۆ زانکۆ بووە،کەلە دەرەوەی  زانکۆوە دابندرێت.لەئێستادا تورکیا زیاتر بەرەوزیادبوونی ڕێژەی بێکاری دەچێت حکومەت ڕوبەروویی چەندین کێشەوقەیران بۆتەوە کەناتوانێت چارەسەریان بکات،لەداهاتوو ئەگەری زیاتری ئەنجامدانی ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانی فراوانی تری لەشارەکانی تورکیا هەیە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.