ڕۆژی یەکلایکردنەوەی چارەنوسی حجاب لە ئێران

0
کۆماری پەت وسیدارەو بکوژی منداڵان و دژی ژنان ڕۆژی شەمە١٥\٤ بەرامبەر بە ٢٦فروردینی داناوە بەڕۆژی چەسپاندنی حجابی ئیجباری وسزادانی سەرپێچی کاران. لەبەرانبەریشدا دەیان ڕیکخراوی قوتابیان وخویندکاران وبەرگریکاران لەژنان لەناوخۆی ئێران بڕیاریان داوە ئەو ڕۆژە بکەنە ڕۆژی فڕیدانی حجابی بەکۆمەڵ ویەکجاری.
سەرانی کۆماری ئیسلامی لەچەندنین بۆنەدا ئەوەیان ڕاگەیاندوە کە حجاب سەنگەری یەکەمی مانەوەی کۆماری ئیسلامیەو شکاندنی ئەو سەنگەرەش بەمانای لەناو چونی کۆماری ئیسلامیە.
ئەگەرچی هەر لە ڕۆژی یەکەمی هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی وهینانەکایەوەی بابەتی حجاب وفەرکردنی حجاب لەگەڵ ناڕەزایەتی فراوانی ژنان وپیاوانی یەکسانی خواز بەرەو ڕوو بووە ، بەڵام هەموان دەزانین لە دوای گیان لەدەستدانی مەهسا ئەمینی ناسراو بە(ژینا) شۆڕشیکی ژانانە لەژیر دروشمی ژن ژیان ئازادی لەدژی حجاب و هەموو کۆماری ئیسلامی هاتووەتە ئاراوە وا بۆ زیاتر لە ٧مانگ دەچێت ئەو شۆڕشە بەردەوامە .ئەم شۆرشە تەنها لە دژی حجاب نەبوو بەڵکوو بەهیرش بۆسەر عەمامەو ئاخوندەکان دەستی پیکرد،ئەم شۆرشە هەتا لەگۆڕنانی کۆماری ئیسلامی بەرەو پێش دەڕوات.
ڕۆژی شەممە ڕۆژێکی چارەنووس سازە و سەرکەوتن هەر بۆ بەرەی ئازادیخوازی ویەکسانی خوازی وشۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەبێت.
نابۆ حجابی ئیجباری
بەڵێ بۆ ئازادی پۆشین
کاوە عومەر
Leave A Reply

Your email address will not be published.