چالاکوانێکی کوردی بەریتانیا دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە هەولێر دیار نەماوە!!
ئەلتەرناتیڤی شورایی هەولێر
ئەمڕۆ ، ڕۆژی سێ شەممە لەبەرواری 11ی نیسانی 2023 چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ڕۆژنامەنوس ، رەنج پشدەری، لەتاراوگە راگەیاند، چالاکوانێکی کوردی بەریتاینا بەناوی خالید عەبدوڵا پێنجوێنی دانیشتووی بەریتانیا، دوای چەندین ساڵ مانەوەی لەو ووڵاتە
، رۆژی یەکشەمەی رابردوو لە بەریتانیاوە گەیشتووەتە تورکیا ، دواتر بەڕێکەوتوە بۆ ھەولێر گەڕاوەتەوە.
ڕەنج پشدەری لەسەر ئەوچالاکوانە بێسەروشوێنە ڕاشیگەیاندوە ،بەڵام لە سەعات ١٢ی شەوی دووشەممە ھیچ پەیوەندییەکی نەماوەو مۆبایلەکەی داخراوە و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش ھێڵی ئینتەر نێتی نەماوە.
ڕەنج دەڵێت ، لە ئێستادا کەسوکاری ئەو چالاکوانە بە دوای چارەنوسی کوڕەکەیاندا دەگەڕێن، داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن ھاوکارییان بکەن بەھانایانەوە بچن بۆ دۆزینەوەی کوڕەکەیان.