هۆشداریەک بۆ مەلا مستەفا کە بە بابۆ ناسراوە، کوڕە بچکۆلەکەی مەسعود بارزانی!

0
شنیار ئەنوەر
ماوەی دوساڵە بابۆ لەناوچەی بارزاندا، حوکمی موتڵەق دەکات. بەجۆرێک ناوچەی بارزانی وەکو ئیماراتێکی دابڕاوی لە کوردستان لێکردوە. لە گرتن، ڕفاندن، بێسەروشوێنکردنی هەرکەسێک بەبێ بڕیاری دادوەر وە ئەوەی بەئاوازی ئەو هەڵنەستێت و دانەنیشێت. بەهۆی دەسەڵاتی باوکیەوە بەزۆری زۆرداری خۆی سەپاندوە بەسەر دەڤەری بارزانا بەبێ ئەوەی کەس قبوڵی بابۆ بکات.
لەچەند مانگی ڕابردو بەرپرسی پاسەوانەکانی ئەدهەم بارزانی ڕفاندوەو زانیاریەکانیش باس لەوەدەکەن کە بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە.
هەروەها چەند کەیسێکی تر هەر لەناوچەی بارزان هەیە بەڵام لەبەر سەلامەتی خۆیان باسی ناکەم. کە بابۆ بێ ئەوەی هیچ پۆستێکی هەبێت وەک حوکمی قەرەقوش دەستگیریکردون بێسەروشوێنی کردون.
ئەمانە پێشلکاریەکی ڕونی مافی مرۆڤە خۆشی باش دەزانێت کە بابۆ واتە مەلا مستەفا هاتوچۆی ئەمەریکا دەکات وە بەپێی زانیاریەکان من مۆڵەتی مانەوەی هەیە لە ئەمەریکا بۆیە دەستەبەجێ دەبێت بەرپرسی پاسەوانەکانی ئەدهەم بارزانی ئازادبکەیت. بە پێچەوانەوە ناوەندە گرنگەکانی ئەمەریکات لێ ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم جۆرە رەفتارانە سزای زۆر توندی هەیە لەئەمەریکا.
حەزدەکەم بزانیت بەهۆی ئەوەی کە هیچ پۆستێک نەبوە پێشو بۆیە فەرامۆشمان کردویت بەڵام فڕاندن و ئازاردانی خەڵکی مەدەنی بێتاوان جێی قبوڵ نیە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.