🔴#حزبی_شیوعی_کوردستان بە ئامانجگرتنی فرۆکەخانەی #سلیمانی، سەرکۆنە دەکات

0
سوبحی مەهدی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ووتە بێژی حزبی شیوعی کوردستان ڕایگەیاند ؛
🔹رۆژی ٧ ی نیسانی ٢٠٢٣، فرۆکەخانەی سلێمانی، لەلایەن درۆنی نەیارانەوە کرایە ئامانج، کە خۆشبەختانە زیانی گیانی ومادی لێنەکەوتەوە.
فرۆکەخانەی سلێمانی، دامەزراوەیەکی مەدەنی و دەسکەوتێکی گرنگی گەلەکەمانە، کە پاراستنی لە ئەستۆی هەمومانە و بەتایبەت لەلایەن هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە.
ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان ، وێرای سەرکۆنەکردنی ئەم کارە دوژمنکارانەیە، داواکارین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لێی بێدەنگ نەبن، ورێکاری پێویست بۆ رێگریکردن و بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا کەمتەرخەم نەبن.
لای هەموان ڕوونە کە بەشێکی ئەم کردەوە دوژمنکاریانە، بەسود وەرگرتنە لەو کەلێنانەی لەنێوان هێزە سیاسییەکان و هەردوو زۆنی هەرێمدایە، کە دەبێت بکرێنە وانەی یەکێتی و یەکڕیزی لەبەرامبەر نەیاراندا.
حزبی شیوعی کوردستان
٨ی نیسانی ٢٠٢٣
Leave A Reply

Your email address will not be published.