هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی فاشیزمی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان پێویستە وەک ئەرکێکی ئینسانی لەلایەن هەموولایەکەوە ڕیسوا و شەرمەزاربکرێت

0
هەرجۆرە لایەنگری و دڵخۆشی یەک بەهێرشەکان بۆسەر کوردستان خزمەت بە دەوڵەتانی فاشیزمی ناوچەکە دەکات .
ئەرکی هەریەکەمان بەیەکەوە بەهەبوونی هەرجۆرە بیرکردنەوەو بۆچوونێکی فکری جیاوازەوە پشتیوانی لەهەبوونی ئارامی و ئازادی خەڵکی باشووری کوردسان بکەین. بەردەوام هەردوو دەوڵەت لەبیانوی جۆراوجۆر دەگەڕێن هەتا زیاتر ببنە بەشێک لە وێرانکردن و زیاتر کاولکردنی کوردستان ،
حیزبە ملهوڕو چەوسێنەرەکانی دەسەڵاتی بنەماڵەکان بەدرێژایی دەسەڵاتیان هاوکاروپشتیوانی ملهوڕیی یەکانی دەوڵەتانی فاشیزمی تورکیا و ئێران بوون هەریەکەیان بیانوی نابەجێ بۆ ملهوڕییەکانی دەوڵەتی فاشیزم دەهێنێتەوە هەتا بێ هەڵوێستی خۆی پێداپۆشێت بەڵام خەڵک ووشیارە دەزانێت هەر هێزوحیزبێک کە بێ هەڵوێست وبێ دەنگە بەمانایی ئەوەدێت هاوکاری ملهوڕییەکانە بۆوێرانکردنی کوردستان.
ئەوەی ئێستا دەوڵەتی فاشیزمی تورکیا دەی کات ناکرێت بەبێ دەنگی شەقام تێپەڕێنێت پێویسته بەیەکەوە بەیەک دەنگ بڵێن ::
نا بۆ ملهوڕی و هێرشی دەوڵەتی فاشیزمی تورکیا بۆ سەر کوردستان .
نا بۆ ملهوڕی و هێرشی دەوڵەتی فاشیزمی ئێران بۆ سەر کوردستان .
Leave A Reply

Your email address will not be published.