بزوتنەوەی کرێکاری فەڕەنسا

0
عبدالرحمن رسول
کرێکاران خاوەن ئیرادەی تێکۆشانن بۆ هێنانەدی ماف و ژیانێکی باشتر هەمیشە ئاسۆیەکی گەشن بۆ هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشترو نوێ تر. لەدرێژەی ناڕەزایەتی خۆپیشاندانەکانی کرێکارانی فەڕەنسا دژ بە پڕۆژەی بەناو چاکسازی حکومەتی فەڕەنسا بەردەوام ڕۆژانە کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش لەشەقام وخیابانەکان ناڕەزایەتی نیشان دەدەن.
هۆکاری ناڕەزایەتییە کان بەهۆی
پڕۆژەی چاکسازی خانەنشینی لە ١٠ی ژانویە پێشکەش کرا کە دواتر کاردەنەوەی جەماوەری لێکەوتەوە بەهۆی ئەوەی خودی پڕۆژەیاساکە گۆڕانکاری دروست دەکات لە یاساکانی خانەنشینی و تەمەنی خانەنشینی لە تەمەنی ٦٢ساڵی بۆ ٦٥ ساڵی. لەهەمانکاتدا ژیانی خەڵک بەگشتی قورسایی زیاتر دەکەوێتە سەر بەتایبەت کرێکاران و مامۆستا و فەرمانبەران .هەروەها ئەم پڕۆژە یاسایە بەزیانی پەنابەرانە.پڕۆژەی بەناو چاکسازی کە ماکرۆن و(ئەلیزابێس بۆرن ) سەرۆک وەزیران بەرگری لێ دەکەن بریتی یە لە گۆڕانکاری کردن لە چەند یاسایەک بە گۆڕانکاری کردن لەهەر یاسایەک بەزیانی به مافی بەدەست هاتوویی کرێکاران و خانەنشینان وپەنابەرانە .
لەدرێژەی خۆپیشاندان وناڕزایەتی یەکاندا ڕۆژی شەممە ٢٥ی ئازار، خۆپیشاندانی دژی یاسای پەنابەری و کۆچبەری ، کۆمەڵێک کۆمەڵە و چالاکوانی کۆکردەوە.
لە ئێستادا پڕۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی پیراندایە پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی. دەبێت ڕێگری لە حکومەت بکرێت کە جێبەجێی بکات. گەڕانەوەی زیاتری مافەکان مەحاڵە قبوڵ بکرێت.
ماری ئەلبێرا مێینی یەکێک لە کەسایەتی یە چەپەکان دەڵێت :لەبەرچاونەگرتنی دەنگی خەڵک ،کەوایە نوێنەرەکانمان بەدیموکراسی ناوزەد ناکرێت ،بەڕاستی ئێمە لە دیکتاتۆرییەتێکداین ئەم حکومەت هیچ شەرعیەتێکی نیە.
یەکێکی تر لەژنانی بەشداربوویی خۆپیشاندانەکان
جینی پیێر مێرسێر لە ڕێکخراوی سی جی تی ( کۆنفیدراسیۆنی گشتی کرێکاران CGT ْ)دەڵێت هێزی ئێمە ژمارەکانمانە! وە چەکەکانمان مانگرتنە بە داگیرکردنی شوێنی کار و خۆپیشاندانەکانمان! بەم شێوەیە سەردەکەوین!
کردەوەی دڕندانەی پۆلیس بێ دەنگمان ناکات ! هەموومان بەردەوام دەبین لەمانگرتن .تاکە گرێنتی ڕێگریکردن لەم چاکسازییە ڕزیوە مانگرتن و خۆپیشاندانە!با هەموومان نموونەی هاو زبڵ کۆکەرەوەکانمان بین!
سکرتێری سی جی تی دەڵێت چاکسازی لە خانەنشینی: “دەبێت یەک ئاست بەرز ببینەوە” دیمیتری دیسورمون لە CGT de Pau دەڵێت بزووتنەوەی ناڕەزایەتی دژی چاکسازی خانەنشینی بەردەوامە، لەنێویاندا لە پاو، کە CGT داوای گەورەکردنی ناڕەزایەتییەکە دەکات، بە مەرجێک دەقەکە وازی لێ نەهێنرێت. دیمیتری دیسورمون، سکرتێری گشتی سەندیکای ناوخۆیی سی جی تی
( کۆنفیدراسیۆنی گشتی کرێکاران ) لە پاو و گەڕەکەکانی دەرەوەی شار پێداگری دەکات و دەڵێت “لەلای ئێمەوە وازناهێنین”.
سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن بەنیازی ئەوە نییە دەستبەرداری چاکسازی خانەنشینی بێت، نەیارانیش، بە خەیاڵدا نایەت لەوێ بوەستن، سەرەڕای کۆتایی هاتنی مشتومڕەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی و ئەنجومەنی پیران. لە سەروبەندی ڕۆژێکی نوێی کۆکردنەوەی نێوان سەندیکاکان، پێنجشەممە لە ٢٣-٣-٢٠٢٣ خوێندکاران گەمارۆیەکیان لە پاو ڕێکخست هەروەها، له چوارشەممە لە ٢٩-٣-٢٠٢٣ لە شوێنی زانکۆکە، بۆ ڕاگرتنی خولەکان لە زانکۆی UPPA.
CGT دیمیتری دێسورمون، ئەمینداری گشتی یەکێتی ناوخۆیی CGTی پاو و دەوروبەری شارەکە پشتڕاست دەکاتەوە: “هیچ هۆکارێک نییە بۆ ڕەشبینی لەبەرئەوەی هەموو بەیانییەک زیاتر لە 200 کەس لە ئێمەبە کردەوە دەڕۆین لەسەر بانگەوازی… CGT. ژمارەکانی خۆپیشاندانەکانیش بۆ خۆیان قسە دەکەن، ئێمە لە 7ی ئازاردا 22 هەزار بووین. لە یادی چالاکوانێکدا، ئەوە بەرچاوە. ئێمە ئەوەمان نەبینیوە لە ساڵی 1995 و بۆ هەندێک , تەنانەت لە ساڵی 1968. ئێمە دەزانین کە خەڵک لەوێیە و دەیانەوێت شەڕ بکەن”.
دیمیتری دیسورمون ڕوونی دەکاتەوە کە ئێستا پێویستە بزووتنەوەکە بەهێز بکرێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوە تاکە ڕێگایە کە حکومەت بچەمێنێتەوە، ئەوە کاتێکە کە دەچین و بە شێوەیەکی بەرفراوان جزدانەکە لەدەستیان دەر دەهێنین و کاتێک وڵات دەهێنینە وەستان”.
هەروەها یەکێک لە کەسایەتی یەکانی بەشداری خۆپیشاندانەکان
فۆرس ئۆڤریێردەڵێت :سەرەڕای بێ ڕێزی ئەم حکومەتە.
بەرپرسە هەڵبژێردراوەکان سەرەڕای بێ ڕێزی ئەم حکومەتە.
وازیان لێناهێنن.
ئەگەر پێویست بوو ڕەقبوونەوە، سەربازەکان کۆدەبنەوە و حکومەت ئەوەی بەدوایدا دەگەڕا دەیگەڕێنێتەوە.
چۆن حکومەتێکی بەناو دیموکراسی ئەوەندە بێڕێزی بە خەڵکەکەی دەکات و جارێکی دیکە 49.3ی پێدەدات.
با هەموومان لەسەر شەقام بین!!
گرنگە هەموو سەندیکاکان، پیشەی خوێندکاران. با لەسەر شەقام بین. ئافەرین بۆ هەموو ئەوانەی دوێنێ دەستیان پێکرد. وازیان لێناهێنن.
میدیا وڕاگەیاندنەکان ڕۆژانە هەواڵی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکەنەوە ،تەنانەت بەشێک لەهەواڵەکان توندوتیژی هێزەکانی پۆلیس نیشان دەدات بەامبەر بەخۆپیشاندەران وکە خۆپیشاندەران بریندار دەکرێن و ڕاپێچی زیندانەکان دەکرێت ،بەپێی زانیاری یەکان لەسەرەتایی خۆپیشاندانەکانەوە نزیکەی هەزار کەس زیندانیکراوە. پۆلیس فشار دەخاتە سەر خەڵک بۆئەوەی خۆپیشاندانەکان کەم بکرێنەوە بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەپێی بەڕێوەبردنی نەخشەی پلانی فیدراسیۆن وڕێکخراوە کرێکارییەکان بەشداری کردنی خەڵک زیاتردەبێت ، ئاخر ئامار بەشداری کردنی خەڵک لەخۆپیشاندانەکان بۆتە سێ ملیۆن و پێنچ سەد هەزار کەس زیاتر بەشداربووە ، هەروەها ئەمڕۆ ٢٩-٣-٢٠٢٣ ئاگادارییەک بڵاوکراوەتەوە لەلایەن سەرجەم ڕێکخراوەکانەوە کە ڕۆژی ٦ی نیسان ٢٠٢٣ خۆپیشاندانی سەرتاسەری گشتی ئەنجام بدرێت کە زۆرینەی کەرتەکانی حکومەت بگرێتەوە.لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە خۆپیشاندان بەشێوەی چالاکی جۆراوجۆری جەماوەری درێژەی هەیە لەزۆرێک لەشارەکاندا.
دروشمەکانی ناو خۆپیشاندانەکان بەشێکیان ئەمانەن :
-ئێمە هیچ شل ناکەین!
– دەسەڵات لۆجستیکە!
با بلۆک بکەین تا گوێمان لێ بێت.
– ئێمە بەهێز و ئیرادەین.✊
-سانسۆری جەماوەری‌ چاکسازی لە خانەنشینی
– دروشمەکان زیاتر و زیاتر چەقۆکێش دەبن و دانیشتووان زیاتر و زیاتر تووڕە دەبن!
-ماکرۆن، تۆ لە سنوورەکان تێدەپەڕیت.”
– “ئاو لە ١٠٠ پلە دەکوڵێت، مرۆڤ لە ٤٩.٣!”
– با بۆ خۆمان و منداڵ و نەوە و نەوەکانی داهاتوو خەبات بکەین.
– ئەوانەی شەڕ دەکەن چانسی سەرکەوتنیان هەیە!
– ئەوانەی هیچ ناکەن پێشوەختە خەساریان کردووە و ناتوانن گلەیی بکەن!
– ئەوانەی هەست بە نیگەرانی ناکەن هاوکاری دەکەن و ناتوانن گلەیی بکەن!
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی CGT FSU SOLIDARITY
CGT و FSU و Solidaires هێرش دەکەنە سەر ئەنجومەنی دەوڵەت لەسەر فەرمانی بیمەی بێکاری
هەموو سەندیکاکان بە هاوبەشی تانە لە ئەنجومەنی دەوڵەت دەدەن لە دژی فەرمانی بیمەی بێکاری کە لە ٢٦ی ١ی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە کە کەمکردنەوەی مافەکان بە چارەکێک لە زۆرترین ماوەی قەرەبووکردنەوە لە ١ی شوباتەوە ڕێکدەخات. بەم شێوەیە کرێکارانی ناجێگیر لە مانگی ئەیلولەوە ٢ مانگ دەرماڵە لەدەست دەدەن و کەسانی بەساڵاچوو تا ٩ مانگ، واتە سێ چارەک بۆ خانەنشینیش لەدەست دەدەن. ئەگەر حکومەت بەردەوام بێت لە ناچارکردنی چاکسازی خانەنشینی، نابێت ئەوەمان لەبیربچێت کە هەمان ستراتیژی بەکارهێناوە، سەرەڕای دژایەتی کۆی دەنگی هەموو ڕێکخراوەکانی سەندیکاکان بۆ چاکسازی لە بیمەی بێکاریدا. چاکسازییەکی نادادپەروەرانە و ناڕەوا کە کەمێک زیاتر مافی ئەو کەسانە دەشکێنێت کە لە دامەزراندن بێبەشن بە یەکخستنی بنەمای دژە خولیی، کە پێکهاتووە لە دابەزاندنی مافەکان لە ئەگەری دابەزینی فەرمی بێکاری.
لە ڕاستیدا کەمکردنەوەی ٢٥% لە زۆرترین ماوەی یارمەتییەکان بۆ کرێکارانی بێکار ڕێکدەخات.
حکومەت لە ڕێگەی چاکسازییە جۆراوجۆرەکانییەوە، خەریکی ڕێکخستنی زیانە گشتییەکانی سیستەمی پاراستنی کۆمەڵایەتیمانە. هەر لەبەر ئەمەشە کە CGT و FSU و Solidaires داوای کشانەوەی هەموو چاکسازییەکانی مافی کۆمەڵایەتی کرێکاران و کرێکاران و بێبەشکردنی کار دەکەن و داوای بنیاتنانی مافی نوێ دەکەن.
-کۆنفیدراسیۆنی گشتی کرێکاران CGT
-فیدراسیۆنی هاوپشتی یەکگرتووFSU
-هاودەنگی Solidaires
مۆنترۆیل، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٣
داواکاریی یە سەرەکی یەکانی خەڵکی ناڕازی :
١-هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری خانەنشینی کە حکومەت بڕیاریدابوو تەمەنی خانەنشینی لەتەمەنی ٦٢ساڵی بۆ ٦٤ یان ٦٥بگۆڕێت . بەشێک لەڕێکخراوەکان لەوانە ڕێکخراوی هێزی کار داوادەکات تەمەنی خانەنشینی بکرێتە ٦٠ ساڵ .خەڵکی ناڕازی بەیەک دەنگ ئەم بڕیارەیان ڕەدکردەوە داوایان کرد تەمەنی خانەنشینی ٦٢ساڵ بێت نەگۆڕدرێت .
٢- تەمەنی خانەنشینی حکومەت بڕیاری داوە کەبۆ ماوەی ٤٣ ساڵ بەشداربن لە بڕێک پارە بدەن وەک قیستی ساڵانە بدەن بە حکومەت خەڵکی ناڕازی داوایی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەیان کرد .
٣-زیادکردنی بڕی کەمترین خانەنشینی بۆ 85%ی کەمترین مووچەی مانگانە واتە ١٢٠٠ یۆرۆ بێت.
٤-پێدانی موچەوکرێی یەکسان بۆژنان وپیاوان .
ئەم سەندیگاونقابە کرێکارییانە بەشداربوون لەو خۆپیشاندانە وڕێکخراوکردنی .
١-کۆنفیدراسیۆنی گشتی کار CGT
٢-فیدراسیۆنی هاوپشتی یەکگرتووFSU
٣-هێزی کار FO
٣-لیژنەی تەندروستی وسەلامەتی CHS
٤-کۆنفیدراسیۆنی کرێکاری دیموکراتی فەرەنسی CFDT
٥-باجی موڵک و ماڵی لەسەر کۆمپانیاکانCFE
٦-کۆنفیدراسیۆنی گشتی بەڕێوەبەڕانی فەڕەنسی CGC
٧-فیدراسیۆنی پەروەردەیی پیشەکان UNSA
٧-خزمەتگوزاری دیجیتاڵی SNI
کۆنفیدراسیۆنی گشتی کرێکاران CGT
٢-فیدراسیۆنی هاوپشتی یەکگرتووFSU
٣-هێزی کار FO
٣-لیژنەی تەندروستی وسەلامەتی CHS
٤-کۆنفیدراسیۆنی کرێکاری دیموکراتی فەرەنسی CFDT
٥-باجی موڵک و ماڵی لەسەر کۆمپانیاکانCFE
٦-کۆنفیدراسیۆنی گشتی بەڕێوەبەڕانی فەڕەنسی CGC
٧-فیدراسیۆنی پەروەردەیی پیشەکان UNSA
٧-خزمەتگوزاری دیجیتاڵی SNI
٨-یەکێتی فیدراسیۆنەکانی خزمەتگوزاری گشتی UFFA
٩-یەکێتی خوێندکارانی ئامادەیی FIDL
١٠-حیزب وڕێکخراوە چەپ و کۆمۆنیستەکان بەشێوەیەکی فراوان ڕۆژانە بەشدارن .
*تێ بی نی ::ئەم بابەتە لە١-٤-٢٠٢٣ لەڕۆژنامەو بڵاوکراوەی بۆ پێشەوە بڵاو کراوەتەوه.
Leave A Reply

Your email address will not be published.