کۆمەڵگایی کوردستان ئەم حیزبانە بۆگەن و وێرانیان کردووە !!
کاتێک شاعیرێک بەهۆی هەڵوێستەکانی تیرۆر کرا !
کاتێک ژنێک تیرۆرکرا ! کاتێک سیاسێکی ڕەخنەگر لەدەسەڵات تیرۆر کرا !
کاتێک خەڵک بۆ هێنانەدی هەبوونی خزمەتگوزارییەکان ناڕەزایەتی نیشاندا .
کاتێک خەڵک بەهۆی خۆپیشاندانەوە زیندانیکرا یان کرایە قوربانی !! دواجار زیندانیانی یەکان هەریەکەیان چیرۆکی سوکایەتی خۆی لەلایەن بەرپرسانی زیندان و پاسەوانەکان باسکرد .
کاتێک مامۆستا و خوێندکار لەسەر شەقام لەکاتی خۆپیشاندانی هێمنانە بەرشەقدرا لەلایەن هێزە سەرکوتگەڕەکانی دەسەڵاتەوە .
کاتێک ژن لەناو دادگا بەرشەق دراو کچ لەسەرشەقام بەرشەق درا. دواجار هەریەکە لەچیرۆکە ڕاستەقینەکان باس دەستدرێژی سێکسی و بەزۆر تپەڕینی شوشەبیسی لەکۆم دەکەن زیندانیانی گەنج.
نەحکومەت وحیزبەکانی دەسەڵات نەحیزبەکانی بەناو ئۆپۆزیسیۆنیش کەمترین هەڵوێست و دەنگی ناڕەزایەتییان بەرامبەر ئەو کردەوەیە دژە ئینسانییە نیشان نەدا بۆ پشتیوانی ئەو بنەماڵە هیچ جۆرە هەڵوێستێکی ئینسانیان دەرنەبڕی کەگوتی کوڕەکەم بیبسی…هیتدئەوەیە وێرانەی حیزبەکانی کوردستان .
هەرکاتێک خەڵک ناڕەزایەتی بۆخواست وداواکارییە ڕەواکانی نیشانداوە هەر یەکە لەو حیزبانە بۆ ئەوەی سواری شان وملی خەڵکی ناڕازی بن دواتر کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئامادە بکەن دواتر هەریەکەیان دڵسۆزانە بەرگری لەهەمان سیستەم و دەسەڵاتێک بکات کە گەشە بە هەژاری وبێکاری و جیاوازی چینایەتی و دزی وگەندەڵی بدات ئەوانیش تەنها لەخەمی ئەوەدابن کە لیستێک لە کادیرو ئەندامانی حیزبەکەیان بکەنە خانەنشین و بندیوار لەژێر ناوی جۆراو جۆر جگە لە وەرگرتنی ئیمتیازاتی ماددی ومەعنەوەی وەک وەزیرو ڕاوێژکاری و بەڕێوەبەری گشتی و هیتد .
لەهەر کۆمەڵگایەکی تربوایە ئێستا بەهۆی ئەو زوڵم وزۆرو تیرۆرو کوشتن و ئەشکەنجەدان و بێ مافی وسەرکوتک و ئەو چیرۆک وڕوداوە دژە ئینسانییانەوە کۆمەڵگا سەرتاپایی دەکرد ناڕەرایەتی .