پیاوێک بەچەکی تاپڕ کوژرا

0
ئەلتەرناتیڤی شورایی
ڕاپەڕین — تایبەت
لەبەرواری ٤/٤/٢٠٢٣ لە ناحیەی سەروچاوە سەربەقەزای ڕانیە ، پیاوێک بەناوی (محمد حاجی) باوکی پێنج منداڵ، لەماڵەکەی خۆیدا بەچەکی جۆری تاپڕ کوژرا، دوای ڕووداوەکە پۆلیس دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکارو چۆنیەتی ئەم ڕوداوە ، بەڵام تائێستا پۆلسی ڕاپەڕین هیچ ڕونکردنەوەی لەسەر ڕوداوەکە نەداوەو ئاشکرای نەکردوە کە ڕوداوەکە تاوانکاریە یان بەهەڵەبەکارهێنانی چەک بووە.
لەسەر ڕووداوەکەو هۆکارو چۆنیەتی ئەم ڕووداوە ، ئەلتەرناتیڤی شورایی بەدواداچونی کردو لەئەنجامدا هۆکارو چۆنیەتی ڕوداوەکەی زانی.
سەرچاوەیەکی نافەرمی بەئەلتەرناتیڤی شورایی گووت، ئەو پیاوە لەبنەڕەتدا کەسێکی توندوتیژبوە لەگەڵ خانەوادەکەیدا ، هەر بەو هۆیەوە چەند جارێک هاوسەرەکەی لێی زیز بووەو ڕۆیشتۆتەوە ماڵی کەس وکارەکەی.
ئەوسەرچاوەیە هۆکارو چۆنیەتی ڕوداوەکە باسدەکات و دەڵێت ، ئەوکاتەی ڕووداوەکە بووە محمد لەشیرینی خەوی دوانیوەڕۆدابووەو بەڕۆژووبووە بۆ پشودان خەوتووە ، بەڵام لەدوای ڕوداوەکە پۆلس هاوسەرەکەی و کچەگەورەکەی بانگهێشتکردوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە، ئەوسەرچاوەیە دەڵێت ، دواتر پۆلیس کەسێکی لەبنەماڵەکەی دەستگیرکردوە کە لەپشت ڕوداوەکەوە بووەو دەست لە ڕوداوەکەدا بووە ، ئەوسەرچاوەسە هۆکاری تاوانەکە باسدەکات و دەڵێت،
ئەوکەسەی دەستگیرکراوە تەمەنی لەخوار18ساڵەو گوتویەتی لەبەرئەوەی لەگەڵ ماڵەوەیان خراپبووەو پێشتر لەگەڵ هاوسەرو منداڵەکانی شەری کردوەو لێیداون بۆیە بەتاپڕ کوشتویەتی و پۆلس لەبەر دانپێدانانی خۆی ئەوکەسەی دەستگیرکردوە…
Leave A Reply

Your email address will not be published.