ئافرەتێک بەهۆکارێکی نادیارخۆی کوشت

0
ئەلتەرناتیڤی شورایی/ گەرمیان
ئێوارەی هەینی١٠ی مارسی ٢٠٢٣ لەقەزای کفری ژنێک بە فیشەکی دەمانچە خۆی کوشت ، عەلی جمال قدوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند ، تەرمی ئافرەتێک بەناوی ( ب – و – ڕ ) لە دایکبووی ١٩٩٦هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەوە گیانی لەدەستدابوو .
وتەبێژەکەی پۆلیسی گەرمیان زیاتر لەسەر ڕووداوەکە گوتیشی ، بەوتەی کەسوکاری ئەو ژنە ، قوربانیەکە لە ماڵی خۆیان بە دەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە .
پۆلیسی گەرمیان هۆکارەکەی ڕوننەکردۆتەوەو نەشی نوسیوە لەدوای ئەم ڕوداوە داوا لەسەر کەس تۆمارکرابێت و کەس دەستگیر کراوە یاخود نا.
بەڵام نوسیویەتی ، لە ئێستادا دەمانچەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوەو لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.