لەماوەی ٢٤ کاتژمێر لە هەرێمی کوردستان٣ ڕووداوی کوشتن ئەنجامدراوە
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
عومەر چاوشین و فەرمان چۆمانی/
تەنها لەماوەی ٢٤ کاتژمێر ژن و پیاوێک لە هەولێر و پیاوێک لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین کوژراون.
بەپێی ڕاگەێندراوێکی پۆلیسی هەولێر “هێزەکانیان ئاگادار کراونەتەوە لە قەزای قوشتەپە کە روداوێکی کوشتن لەنێو بازاڕی قەزاکە هەیە و کە چونەتە شوێنی ڕووداوەکە ژنێک بە ناوی شاجوان سەباح تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن هاوسەری پێشووی کوژراوە” دوای ڕووداوی کوشتنی ئەو ژنە لە شارۆچکەی دارەتووی سەر بە پارێزگای هەولێر “گەنجێکی بە ناوی علی مەناف دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە فەیسبوک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا،
گەنجەکە لە پۆستەکەیدا لە فەیسبوک نوسیبوی گەردنم ئازاد بکەن و منیش گەردنی هەمووان ئازاد دەکەم” هەروەها لە سنوری ناحیەی ژاراوەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین کەسێک بە ناوی محمد حەسەن لە گوندی برایماوا بە چەکی تاپڕ کوژراوە، بەڵام تائێستا پۆلیسی ناوچەکە هیچ زانیاری بڵاو نەکردۆتەوە لەسەر ڕووداوەکە.