له یادی شه هیدانی حزبی شیوعیدا……8شوبات و 14 شوبات وائایاری 1983 و 1978
کۆسەڵان حمە ڕەشید هەورامی
سه ری رێز و نه وزاش داده نوێنین بۆ هه مووشه هیدانی حزبی شیوعی عێراق هه رله باکوری نیشتمانه وه بۆ باشور و له ڕۆژهه ڵاته وه بۆ ڕۆژئاوایی نیشتمان، که خۆیان کڕده قوربانی و گیانیان به ختکرد له پێناوی نیشتمانێکی ئازاد وسه ربه خۆ و گه لێکی به ختیاری پێشکه وتوو یه کسانخوازدا…
هاوڕێیان و دڵسۆزلنی حزبه که ی{فه هد و حازم وسارم .سه لام عادل وعادل سلیم و نافع یونس ومام جوامێر …هتد}لاتان ڕوونه به درێژایی مێژووی 89 ساڵه یی تێکۆشانی حزبی شیوعی عێراقدا هه ر له دوایی گیرانی و زیندانی کردنی هاوڕێیانی سه رکردەوه {فه هد وحازم وسارم} له لایه ن ده سه ڵاتی پاشایه تی به کرێگیراوی ئیستعماری به ریتانیه وه ، حزب توشی که رتکاری و نوشستی بووه به ده ستی هه ڵپه رستانی نێو حزبه وه هه رچه نده له ساڵی 1937 دا بارودۆخی نێو خۆیی حزب زۆر خراپ بوو، له و کاته دا بوو که هاوڕێی سه رکرده چوو بوو بۆ مۆسکۆ بۆ خوێندن.ئه وه بوو له ساڵی 1938 گه ڕایه وه و هه موو شیوعیه کانی کۆکڕده وه له ژێر چه تڕی حزبی شیوعیدا و بۆ جارێکی تر حزبه که ی ڕێکخسته وه که ئامانجی سه ره کی فه هدی قاره مان بوو.
به ڵێ هه ڵپه رستان و لاده رانی چه پگه رایی قه ومی {کورد و عه ره ب } نێو حزب هه رله سه ره تایی دامه زراندنی حزبی کارگه رانه وه له سه نگه ردابوون بۆ لێدانی حزبی شیوعی عێراق له قازانجی دوژمنانی ده ره وه دا..
به ڵێ هه ڵپه رستانی نێو حزب له گه ڵ ده ستگیر کردن و زیندانی کردنی هاوڕێیانی سه رکردە ،فه هد وحازم وسارم له 1947/1/18دابه فرسه تیان زانی که لێن بخه نه نێو رێکخستنه کان و جه ماوه ری حزبه وه ئه وه بوو له ساڵی 1949 دا یه که م که رتکاری دروست بوو، له وکاته دا زیاتر له 100کادرو ئه ندامی حزب حوکم درابوون و له زیندانه کانی ده سه ڵاتی پاشایه تی گۆڕبه گۆڕدابوون له شاری بغداد.به ڵام که رتکارانی هه ڵپه رستی نێو حزب له دوای ڕاپه رینی ساڵی 1952 حزبیان بۆ جارێکی تر توشی ڨایرۆسی که رتکاری کردووه ، به سه رکردایه تی (به هادین نوری )که هه ستا به گۆڕینی (میساقی نیشتمانی حزب وپه یمان نامه ی حزب )که فه هدی دامه زرێنه رو خه مخۆری حزب داینا بوو که له کۆنفراسی یه که می ساڵی 1944 حزبه وه بڕیاری له سه ردرابوو..
به بریارێکی تاک لایه نه وهه ڵپه رستانه دا حزبیان توشی ناکۆکی فکری وکرداری کرد که مافی نه ته وایه تی کوردی هێنایه نێو به رنامه ی حزبه وه که خۆشیان توانایی جێ به جێ کردنیان نه بوو.هه روه ها بهادین نوری وجه ماعه ته هه ڵپه رسته که یی به وه شه وه نه وه ستا ، به لکه به بریارێکی تایبه تی خۆی زۆربه ی ئه و ئه ندامانه ی ده رکرد که له گه ڵ بریاره که یدا نه بوون که ده ستکاری میساقی نیشتمانی حزبی کردبوو..
ئه مه ش بووه هۆیی که رتکاری له نێوحزبدا ودامه زراندنی رێکخراوێک به ناوی ئاڵایی کارگه رانه وه که جمال حیده ری و عادل سلیم له سه رکرده چالاکه کانیان بوون..
له هه ڵه کانی تری هه ڵپه رستانی نێو سه رکردایه تی حزبی شیوعی ،له سه رده می ده سه ڵاتی حوکمی عبدالکریم قاسمدا.واته دوای سه رکه وتنی شۆرشی 14 ته موزی 1958 وا له جه ماوه ری حزب گه یه نرا بوو که عبدالکریم شیوعی یه ،ئه مه ش یه کێ بوو ،لەو هه ڵه زه قانه ی که شکایه وه به سه رحزب و جه ماوه ره که ی وبوو به هه لێک درایه ده ست دوژمنانی حزب و شۆڕشی 14 ته موزه وه..
_هه ڵه یه کی تر که کراوه له خۆپیشاندانه گه وره که ی یه کی ئایاری ساڵی 1959 بۆ ئه وه ی بچێته ده سه ڵاته وه که ده بوایه حزب پێشتر پێداگری له سه ربکردایه ..که به مه ش دوژمنانی ده ره وه و ناوخۆ به هه لیان زانی که تشویش له سه رحزب دروست بکه ن که گوایه حزبی شیوعی عێراقی ده یه وێ کوده تا بکات وده سه ڵات به ده سته وه بگزێ وعبدالکریم قاسم بڕوخێنێ..
ئه مه و چه ندین هه ڵه ی زه قی هه ڵپه رستاتی نێو حزب له سه رده می ده سه ڵاتی عبدالکریم قاسم وتا به رپا کردنی کوده تا شومه ڕه شه که ی 8 شوباتی ساڵی 1963 له یه ن به عس وحره س قه ومی ئیخوان وئاغا وده ره به گ و پارت کوردیه که ی ناوچه ی کوردی به ئه نجام گه یه نرا ، و به یارمه تی ئیمپریالیه تی ئه نگلۆ ئه مریکی وده وڵه تانی ئه قلیمی هۆکاره که شی ئاشکراو ڕوونه ..
هه رله دوایی کو ده تایی شومی 1963 وه دوای ئه و زه بره کوشنده خۆێناویه ی به رحبزبی شیوعی عێراقی و جه ماوه ره که ی که وت که تا ئێستاش لێکه وته کانی دیاره به سه رحزب وگه لانی عێراقه وه..هه ڵپه رستانی نێو حزب به وه شه وه نه وه ستان که حزبیان توشی ئه وزه بره کوشنده یه کرد ئه مجاره له ڕیێی جێ به جێ کردنی نه ھجی خائنانه ی خرۆشۆفیه وه ، که گوایه له وووڵاتانه ی که حزبی وورده بورجوازی به ناو ئیشترکی هه یه ده سه ڵاتیان به ده سته وه یه پێویست به حزبی شیوعی ناکات هه بێت له ووڵاته کانیاندا ده توانن یه کبگرن وخۆیان حل بکه ن چونکه ئیشتراکیه ت له ناو ووڵاتدا جێ به جێ ده که ن ،
وئه وه بوو دوای ساڵێک له ڕوودانی کوده تاکه له ساڵی 1964 دا حزبیان توشی که رتکاری کرده وه که به هێڵی ئاب ناسرا بوو ، ئه مانه بوون ( عه زیز محمد و به هاڕدین نوری و عامر عبدالله ) بوون که ده یانویست بچنه نێو اتحادی ئیشتراکی که عبدالسلام عارف سه رکردایه تی ده کرد..ئه و هه ڵپه رستانه ی نێو حزب که ده یانویست حزب یه ک بگرێت له گه ڵ حزبه که ی سلام عارفدا، ئه وانه بوو که له ئه وروپاوسۆڨیه ت بوون که دووربون له هه موو زیانێک که به ر حزب که وتبوون.ئه مه ش سه ره تایی که رتکاریه کی تری نێو حزب شیوعی بوو ، که ڕووی داو زه برێکی تری کوشنده ی تری دا ،له حزب.جارێکی تر له ساڵی 1967 دا که رتکاریه کی تر دروست بوو به سه رکردایه تی (عزیز الحاج و عبدولحمید سافی وپیته ریوسف حسین حه وادوئه حمه د محمود حلاق )ب جیابونه وه ی خۆیان ڕاگه یانددو حزبی شیوعی عێراق _قیاده ی مه رکزی دا مه زراند وعزیزالحاج بوبه سکرتێری ئه و باڵا که رتکاریه…وه داوایی گرتنی سه رکردایه تی حزبی شیوعی عێراقیان ده کرد ئه وه بوو (بهادین نوری و زه کی خیری)یان له بغدادده ستگیر کرد.
دوایی که رتکاریه که ی (عزیز الحاج) و جه ماعه ته که یی .،سه رکردایه تی سیاسی هه ڵپه رستی نێو حزب که وته وه هه ڵه یه کی قێزه ون .ئه ویش پێکهێنانی به ره ی نیشتمانی بوو له گه ڵ حزبی به عسی عه فله قی قه ومی، له 17ی ته موزی 1973دا هاوپه یمانێتێیه ک له نێوان حزبی بعس وحزبی شیوعی پێک هێنرا ، به ناوی (به ره ی نیشتمانی ونه ته وایه تی پێشکه وتووخواز )به ئاماده بوونی (عزیز محمد) و (ئه حمه د حسن بکر )ڕاگه یه نرا ، وبه ڵام چۆن به ره یه ک به ره یه ک به که ره ساتی خوێناوی شکایه وه به سه ر حزبی شیوعی وجه ماوه ره شۆڕشگێره که ی .سه رکردایه تی سیاسی حزب له وسه رده مه دا ، ته نهاش له پێناوی مانه وه ی به ره دا تنازلی گه وره ی له گه ڵ به عسدا ، له وانه ش نه هێشتنی سیاسی وڕێکخستنی حزبی له نێو سوپادا .ئه مه له کاتێکدا بوو که به هه زاران ئه ندامی حزب له نێو سوپادا بوون . هه روه ها له لایه کی تره وه سه رکردایه تی هه ڵپه رستی نێو حزب له ژێر پاڵه په ستۆیی بعسی فاشیدا، لیژنه ی مه رکزی ڕێکخراوه جه ماوه ریه کانی وه ک قوتابیان وئافره تان ولاوان هه ڵوه شانده وه و چالاکیه کانی ڕاگرت..
پرسیاره که لێره دایه ئایا ئه م سه رکردایه تیه، له دوایی ئه وهه موو کاره سات وشه هیدکردنه یی هاوڕێیانی حزبی شیوعی به ده ستی حزبی به عسی قه ومجی فاشی ، به چ شێوه یه ک بۆجاری دووه م به ره ی له گه ڵ پێک ده هێنێت؟که له دوایدا گه وره ترین کاره ساتی به سه رحزب و جه ماوه ره خۆڕلگره که یدا هێنایه وه ، هه رله سه ره تایی پێک هێنانی به ره وه تا کۆتایی هێنانی که ئه نجامه که یی بووه هۆیی شه هید بوونی هه زاره ها له ئه ندامانی حزبی شیوعی عێراقی .
نموونه ش سه رکرده عادل سلیم که له کاتی چوونی بۆ مونه زه مه ی بعس له که رکوک بۆ ئازاد کردنی هاوڕێیانی شیوعی که زیندانی کرابوون .له وێ له کاتی خواردنه وه ی قاوه دا ژه هر خوارد ده کرێ وشه هید ده کرێ.
له ئه نجامی ئه وهه ڵانه ی که سه رکردایه تی سیاسی هه ڵپه رستی نێو حزبی شیوعی که ئه نجامیان داوه ، پێکهێنانی به ره ی (جوقد وجود وبه ره ی کوردستانی )له گه ڵ حزبه کانی بزوتنه وه ی کوردایه تی قه ومی بورجوازی .که له م به ره نه شدا ئه نجامه کانی باشتر نه بوون ، له و به رانه ی پێشووتری .چونکه به کاره ساتی دڵته زێن شکاوه ته وه به سه ر حزبی شیوعیدا ، نموونه ش قه سابخانه که ی پشتاشان وقه رناقه له یه کی ئایاری 1983،کە بووه هۆیی شه هیدکردنی 70 هاوڕێی تێکۆشه ری حزبی شیوعی به ده ستی هێزه ملیشیاکانی حزبێکی کوردی بورجوازی.
ئه نجامی ئه م هه ڵانه ی که سه رکردایه تی هه ڵپه رستی ناو حزبی شیوعی عێراقی کردویانه .به درێژایی مێژووی حزب ، بۆمان ده رده که وێت .که ئه وهه ڵانه ی که کراوه زیاتری ئه که وێته ئه ستۆیی سه رکردایه تی کوردی نێو حزب ، وئنجا عه ره به کان .
چونکه زیاتری ئه و هه ڵانه، له کاتی حکومه تی قاسم وتا ساته وه ختی کوده تاکه ی 8 شوبات وشه هید بوونی سه رکرده سه لام عادل هاوڕێکانی به ده سته وه گرتنی سه رکردایه تی حزب له لایه ن عزیز محمده وه تا دووکه رت کردنی حزبی شیوعی عێراق له ساڵی 1993دا..
له کۆتایدا دوایی خوێندنه وه یه کی ووردی زۆربه ی بیره وه ری هاوڕێیانی حزبی شیوعی ته نها سیان له و هاوڕێیانه نه بێت په نجه یان خستۆته سه ربرینه کان وهه ڵه ی هه ندێ له هه ڵپه رستانی سه رکردایه تی نێو حزب ، هیچیان به لای هه ڵه کاندا نه ڕۆیشتوون وبه ڵکو ئه وه نده باسی هه ڨاڵانی حزبه قه وجیه کانیان کردووه باسی ڕۆڵی تێکۆشه رانه ی شیوعیه کانیان نه کردووه .
سودم له نامه کانی باوکم (ڕه شید هه ورامی) و(چه رخه یه کی خێرا به مێژووی حزبی شیوعی عێراق) له نوسینی مامۆستاوتێکۆشه ری حزب (ئه حمه د حامد)و کتێبه که ی (شه هیدی سه رکرده عادل سلیم)وه رگرتووه ..
{شیوعیه ت له مردن به هێزتره وله داری سێداره ش بڵندتره}فه هد..

