عەیبەیەکی گەورەیە ساحێبی خاك و وڵات و حکومەت و نەوت و غازی خۆمان بین کەچی دەرۆزەی نەوت لەحکومەتی بەغدا بکەین !
لەوەش عەیبتر ئەوەیە کەبەغدا رەحمی پێمان کردوو برە نەوتێکی بەخیر بومان نارد بەڵام لەڕێگای دەزگایەکی حزبیەوە دابەش کرا بەسەر ئەندامەکانی حزبەکەیان،
من وەکو باوکی دوو کەم ئەندام دوێنێ 3/2 کەزانیم برە نەوتەکەی بەغدا گەیشە ناحیەی کەلەک وەک کەسێکی شایەن چومە لای ناحیە بینیم وانەوتەکە دابەش دەکرێت و پیاوێک لیستیکی ناوی بەدەستەوەیە دوای سەلام لێم پرسی بەرێز من خاوەنی دوو مندالی شەلەل دەماغم و هەردوکیان لەسەر جێگا کەوتونە و زۆر پێویستمان بەونەوتەیە و بەشی ئێمەش بدەن.
بەڵام زۆر بەداخەوە ئەو کەسە پێی گوتم لەڕێگای ناوچەو حیزبەوە دەبی ناوت تومار بکرێت ئەوجە نەوتت پی ئەدرێت!
منیش بەهەناسەیەکی ساردەوە گەرامەوە ماڵەوە تەنها دەموت حسبنا اللە ونعم الوکیل
خوا شاهیدە بەهۆی دواکەوتنی موچەوە نەمتوانی ئەو حەفتەیە نەوت بۆ منالەکانم دابین بکەم بۆیە ناچاری وای لێم کرد بچم داوای ئەو نەوتە بکەم ئەگەرنا والله دەمزانی ئەو نەوتە بەئێمەی شایەن نادەن .
هۆشەنگ گەڵاڵی