نا بۆ چەوسێنەر چ شا بێت یان رابەر

0

ئاوات (عبدالرحمن رسول)
ئەم دروشمە بەواتایی ڕەدکردنەوەی هەموو جۆرە یاسایەک وسیستەمێک کە خەڵک بەیاسا وجۆری سیستەمی ئیدارەدانی ڕاپێچی چەوسانەوە ونایەکسانی وسەرکوتی بکات ،لەژێر هەرناونیشانێکدابێت کە چەوسێنەربێت لەشێوازی سەرۆک و شا ومەلیک و ڕابەر.
ئەو سەرۆک و شا ومەیلیکەش لەژێر هەر پڕوپاگەندەو بانگەشەیەکی سیاسی نەتەوەیی وئایینی و بنەماڵەیی بێت.خودی ناوەڕۆکی ئەم دروشمە بەمانایی خستنە ڕوویی ئەڵتەرناتیڤی ئینسانی کە جۆرە دەسەڵات وسیستەمێکیان دەوێت لەدوایی ڕوخانی فاشیزمی ئیسلامی ئێران کە هەڵقوڵاوی ناخی سیستەمێکی ئینسانی یەکسانیخوازانەبێت ئەویش بەدڵنییایی ئیدارەدانی کۆمەڵگایە لەلایەن خودی خەڵک خۆیەوە لەڕێگای شوراکانی یەوه ،کە بتوانن کۆمەڵگا بەحکومەت وئیدارەدانی شورایی بەڕێوەبەرن .
خەڵکی ئێران وکوردستان لەهەردوو شێوازی دەسەڵاتداریتی بەجۆری (بنەماڵەیی شا و ئیسلامی ) بەتوندترین وبێ بەزەیانەترین شێوە چەوساوەتەوه و کراوتەقوربانی ئەم جۆرە مێژووەش بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئێران وکوردستان باشترو نوێ تر بیرلەدەسەڵات وشێوازی ئیدارەدانی کۆمەڵگادا بکەنەوە .کە دەرئەنجامی ئەم جۆرە تێکۆشانە جەماوەرییە کە هەرچی سەر بە هێڵەکانی فاشیزمە لەبەرامبەر خەڵکی ناڕازی بوەستنەوە بۆئەوەی ئاراستەی ناڕەزایەتی یەکان بگۆڕن بەپێی خواست وبەرژەوەندییەکانیان بەڵام سەرکەوتوونابن.
خەڵکی ئێران بەدرێژایی زیاتر لەچل ساڵ لەژێر توندترین وبێ بەزەیانەترین سیستەم ودەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێراندا دەچەوسێنەوە و بێ ماف وبێ ئازادی دەکرێن .خۆسەپاندنی زۆرەملێیانەی فاشیزمی ئیسلامی ئێران هۆکارەکەی ئەوەبووە کە پێشتر سیستەم ودەسەڵاتی ئێران لەلایەن بنەماڵەی شاوە زۆر فاشیزمانە دەچەوسایەوە و بێ ماف وبێ ئازادی دەکرا .سەروەت وسامانی گشتی ئێران لەلایەن شا وبنەماڵەکەیەوە ئازادانە تەخشان وپەخشانی پێ دەکرا.
لەهەمانکاتدا جیاوازی چینایەتی و گەشەی بێکاری وهەژاری درێژەی هەبوو زۆرینەی خەڵکی ئێران و کوردستان لەناو ژیانێکی جهەنەم ئاسا دەچەوسانەوە بەڵام بنەماڵەو خانەوادەی شایی ئێران لەوپەڕی ژیانێکی ڕیفاهیەت و خۆشگوزەرانیدا دەژیا.خەڵکی کرێکارو رەحمەتکێش ،نەتەوە جیاوازەکانی ئێران بێ ماف دەکران ،تەنانەت ئۆتۆنۆمیشیان پێ ڕەوانەدەبینن .لەوەش کوشندەتر زۆر دڕندانە هێرشیان دەکردە سەر هەموو جوڵەیەکی ئازادیخوازی ویەکسانیخوازی ئێران .
ڕۆژانە یاسا دژە ئینسانی یەکانی لەسێدارەدان جێبەجێ دەکرا ،خەڵکی ئازادیخواز و یەکسانیخواز وڕەخنەگران لەودەسەڵاتە لەسێدارە دەدران و لەزیندانەکاندا بەتوندترین شێوە ئازار ئەشکەنجە دەدران .ڕۆژدوایی ڕۆژی کۆمەڵگایان ڕاپێچی دواکەوتوویی وچەوسانەوەی زیاتر دەکرد هەرئەمەش بۆوە هۆکاری ئەوەی خەڵکی ئێران وکوردستان لەدژی سیستەم ودەسەڵاتی بنەماڵەی شادا بێنە مەیدان و کۆی دەسەڵاتەکەیان بخەنە زبڵدانی مێژووە.
بەڵام بەداخەوە لەلایەک خۆشباوەڕی خەڵکی ئێران بە خومێنی گۆڕبەگوڕ وئیسلامی یەکان و لەلایەکی تریشەوە بەهاوکاری دەوڵەتانی زلهێزی سەرمایەداری یەوە ئەم هێزە فاشیزمەی ئیسلامییە بەزۆرەملێ خۆی بەسەر دەسەڵات ودەوڵەتداری دا لەئێراندا سەپاند ،کە دواتر یاسا وسیستەمە جەنگەڵی وکۆنەپەرست و دژەئینسانی یەکانی جێبەجێ کرد ،کە ڕۆژدوایی ڕۆژ کڵپەکانی فاشیزم بەخوێنی گەنجان ولاوان و ژنان و کرێکاران و دەستفرۆشان سوورتر دەبێت .بەدڵنییایی ئەم فاشیزمەی ئیسلامیەش هەروەک فاشیزمی بنەماڵەیی شا دەچێتە زبڵدانی مێژۆوە.
خەڵکی ئێران و کوردستان دەستی بەهەنگاوەکانی خۆی کردووە بەرەو ڕووخانی .گرینگی ئەم تێکۆشانەی خەڵک لەوەدایە تەنها نایەوێت دەسەڵاتی ئیسلامی بڕوات بەڵکو خەڵکی ناڕازی کە ناڕەزایەتییەکانی بەخۆشحاڵییەوە بۆتە بزوتنەوەیەکی جەماوەری یەکگرتووانەی بەهێز بە ئامانجی ڕاماڵینی کۆی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی و سستەمی فاشیزم هەرئەمەش وایی کردووە کەسەرجەم ئەوانەی خاوەنی فکروبیروباوەڕی قۆرغکاری و فاشیزمی دەسەڵاتدارێتی ئیداری و ئابووریین پەلەقاژەی ترسیان لێ نیشتووە بەشێک لەو خاوەن فکرو بیرکردنەوانەش کەوتوونەتە دەرەوەی فاشیزمی ئیسلامی ئێرانەوە بەناو وشێوازی جیاواز بەڵام لەناوەڕۆکی ئیدارەدان وبەڕێوەبردنیاندا هەمان جۆرو کردەوەی دژە مرۆڤایەتی بەرهەم دەهێنن وگەشەی پێدەدەن، هەربۆیە لەئێستاوە ئامادەباشی دەکەن بۆئەوەی لەدوایی ڕاماڵینی سیستەم ودەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی دا خۆیان بەشێوازی جیاواز بسەپێنن و خەڵک فرێوبدەن بە بەڵێن و سیاسەتە پۆپۆلیستەکانیان .
یەکێک لەو جوڵانەوە پۆپۆلیستانەش خانەوادەوبنەماڵەی شای گۆڕبەگۆڕە کە لەوڵاتانی ئەوروپاوە دەیانەوێت بانگەشەی ڕابەرایەتی خۆپیشاندان وناڕەزایەتی یە جەماوەریەکانی ناوخۆی ئێران بکەن بەپشتیوانی بەشێک لەوڵاتانی سەرمایەدار دووبارە خۆیان بەزۆرەملێ لەژێر ناوی دیموکراسی ودەوڵەتی شایی بسەپێنن.
ئەوەی جێگایی خۆشحاڵی وئومێدە ئاستی ووشیاری خەڵکی ناڕازی لەوقۆناغەی کە بنەماڵەی شا دەیەوێت گوزەری کردووە باش تێگەیشتووە کە سەردەمی دەسەڵاتی شا پڕ لەقەیران و سەرکوت وچەوسانەوەی بەشەیدەت بوو هەرگیز خەڵک زۆرینە ڕازی نابن بەگەڕانەوەی کۆمەڵگا بەرەو سەدەی ڕابردوویی دەرەبەگایەتی کە بەگێک وئاغا وشێخ وپاشا وشا ومەلیکێک هەموو کۆمەڵگا بەڕێوەبەرێت و بەزۆر کاری بێگاری بەخەڵکی بکات و باج وسەرانە لەخەڵک بەزۆر کۆبکاتەوەمودیوەخانی پێ بڕازێنێتەوە!!
لەم ماوەیەدا بەهۆی بڵاوکردنەوەی پارە لەلایەن ڕەزاپەهلەوی لەناو خەڵک لەئێران ،ڕەزاپەهلەوی لەدژی شۆڕش وهێزی تێکۆشانی یەکگرتووانەی خەڵک بۆ دەسەڵاتدارێتی خۆیان دەستی داوەته سینارێۆیەک لەژێر ناوی پێدانی وەکیل کە دەگوترێت وەکیل واتە وەکالەت دانە بەڕەزا پەهلەوی تا ڕابەری ڕاپەرینی خەڵکی ناڕازی ئێران بکات .
ئەوە لە کاتێکدایە کە پرسی سیستەمی شاهانشاهی و دەسەڵاتدارێتی شانشایی و پاشایەتی لەئێران هەرباوی نەماوە و خەڵک لەسەردەمی شانشایی باوکیدا بەتوندترین و بێ بەزەیانەترین شێوە چەوساوەتەوە وئازارو ئەشکەنجە دراوە ،بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە گۆڕانکاری و بەخۆداچوونەوەیەکیش بە بیروباوەڕ وفکرە دژە ئینسانی یەکانی باوکی بکات و شەرمەزاری بکات کردەوه دژە ئازادی ومرۆڤایەتی یەکانی باوکی ئێستا بالۆرەی گەڕانەوەی دەسەڵاتی شایی لێدەدات .لەڕاستیدا لەئێستا جێگەی شەرمەزارییە گەنج ولاو وخەڵکی ئێران وکوردستان باسی وەکیل دان بۆ ڕەزا پەهلەوی بکەن .
لەوە وێرانتر لە فکرو بیروباوەڕ ئەوەیە کە لەژێر ناوی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێکخراو یان حیزب لەدژی فاشیزمی ئیسلامی ئێران گرووپێک یان حیزب وڕێکخراوێک بانگەوازی دەسەڵاتدارێتی شایی لەئێراندا بکات.
هەروەها بێیتئەم بانگەشەیەی پێدانی وەکیل بە کوڕەکەی شای گۆڕبەگۆڕ بکەی ،هەر بەڕاستی هێزوحیزبێک کە خۆی بەم جۆرە سیستەم ودەسەڵاتدارێتی یەی شاوە هەڵبوەسێت ئەوپەڕی جێگەی شەرمەزارییە ونیشانەی نەبوونی فکرو بیروباوەڕی نوێخوازی وسەردەمی شارەستانی یە.ل
ەو سەری ئێرانەوە بۆ ئەم سەری ئێران لەناو سەرجەم نەتەوەکانی ئێران گەوڕەترین کێشەوقەیران هەبوونی زۆری بێکاری وهەژاری وبێ خانەولانەیی و نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی و نەبوونی بیمەکان و نەبوونی سەلامەتی کار و بەردەوامیش گەشەی سەرکوت وچەوسانەوە و نەبوونی هەرجۆرە ئازادییەکی ڕێکخراوبوون وسیاسی یە .
هەربۆیەش لەلایەن زۆرینەی خەڵکی ناڕازی ئێران وکوردستانەوە دروشمی” نا بۆ چەوسێنەر چ شا بێت یان رابەر” وەڵامی ئەم جۆرە هەوڵ و سیناریۆو کردەوەی ڕەزا پەهلەوییان داوەتەوە خۆیانیان داوەتەوە .
هەر جۆرە هەنگاوێکیش لەلایەن هەر کەس وحیزب و ڕێکخراوێکیش بێت بۆ دژایەتی کردنی شۆڕش وڕاپەرینی خەڵکی ئێران بۆ ڕوخانی سیستەم ودەسەڵاتی فاشیزم لەژێر هەرناونیشان وشێوازێکبێت هەرەس پێدەهێنێت وپاشکەشەی پێدەکات .
*تێ بی نی ::ئەم بابەتە لە ڕۆژنامەو بڵاوکراوەی بۆپێشەوە لە ١-٢-٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.