ڕقم لەزستانە!!

0
ڕقم لەزستانە
زۆر ڕقم لەزستانە
هەژاران حاڵیان زۆر پەریشانە.
لەهەر وەرزێکی زستانە
گشت برسی یەکان سەرمایانە.
نێو کارتۆنە
جێگەی پشووی خەوتنیانە.
لەگشت وەرزەکان
پاڵە وڕەنجدەران
کرێکاران وستەم لێکراوان
لەڕاکە ڕاک دان بۆ لەتێک نان
زنجیرکراوە هێزی بازوویان
تا بەرهەم بدەن بەچەوسێنەران.
دڵی چی خۆشکەم بەهاتنی بەفر
جەستە ڕەق ببێت بۆ نان،لەبەفر.
تف لەو سیستەمە
کەبەهایی مرۆڤ لەسایەی کەمە.
مرۆڤ ڕەنج بداو ژیانی باش نەبێ
وەک کۆیلە بژی و هیچ مافی نەبێ.
هێزی بازوومان دەبا یەک بخەین
شۆڕشی برسی ئیتر سەربخەین.
بەفکرو بازوو وڵات پێش بخەین
دەسەڵات داری گەل بەگەڕ بخەین.
ئاوات (عبدالرحمن رسول )
Leave A Reply

Your email address will not be published.