دوای ١٠٤ ڕۆژ زیندانیكردن،نوسەروشاعیرێک لەسزایی لەسێدارەدان ڕزگاری بوو!
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
عوسمان موزەیەن پارێزەری موژگان \
ڕای گەیاندوە لەماوەی ڕابردودا دادگای پارێزگای مازندەران،لەئێران موژگانى لە شاری كەلار دەشت لەباكوری ئێران بەتاوانێك تۆمەتباركرد كە بەگوێرهى یاسای ئێران سزاكەی لەسێدارەدانە، بەڵام بەهۆی تانەی ئێمه(پارێزەرەکە ) خستنەڕوی بەڵگە، تۆمەتەكە لەسەر ئەو نوسەرە بەناوی موژگان كاوسى کە نوسەرو شاعیرە هەڵوەشایەوەو دوێنێ سێشەممە دوای ١٠٤ ڕۆژ زیندانیكردن بەكەفالەتی سێ ملیار تمەن ئازادكرا، بەڵام چەند تۆمەتێكی تر خراوەتەپاڵیو سزای ٦٢ مانگ زیندانیكردنی بۆ دەرچووه.