حسن ناسری شیوعی کێیە؟!..

0
پێش ٦٢ساڵ لە ١٣تشرینی دووەمی سالی ١٩٦٠ ، حسن ناسری بەدەستی ڕژێمی ئیسلامی پاکستان شەھید دەکرێت. ھاورێ حسن لەو کاتەدا گیانی بەخت دەکات کە قورسایی توندیان خستبووە سەر شیوعیەکان بۆ ئەوەی ڕژێمەکەیان بچێتە پاڵ ئەو رێکەوتنە بەرگریەی کە ئیمپریالیەتی ئەمریکی سەرپەرشتی دەکرد…
ھاورێ حسن ناسری شیوعی لە مانگی کانوونی دووەمی ١٩٢٨ لەدایک بووە،و لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەندی ڕۆشنبیر گەورە بووە و لەژێر کاریگەری عەقلیەتێکی بورجوازی دەوروبەری و نایەکسانی چینایەتی لە کۆمەڵگادا بووە دواتر دەستی کرد بەخوێندنەوەی ئەدەبی شیوعی بۆ ئەوەی فەلسەفەی خەباتی شۆرشگێری ھەلبگرێت..
کاتێک رژێمی ئیسلامی پاکستان دەستی دایە گەران بەدوایدا،ھاوری حسن پاکستانی جێ ھێشت و بەرەو ھندستان کەوتە ڕێ لەشاری بۆمبایی ھندی گیرسایەوە .. ھاورێ حسن ناسری بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو لە بڵاوکردنەوەی ئەفکاری شیوعیەت و دواتر گەرایەوە بۆ نێو خاکی نیشتمانی «پاکستان»بۆ ئەوەی لەریزەکانی حزبی شیوعی پاکستانیدا لە تێکۆشان بەردەوام بێت..
پێش ئەوەی لە زینداندا دەستگیر بکرێت و ئەشکەنجە بدرێت،دەستی دایە مانگرتن لەخواردن و ووتارێکی نوسیی لەسەر دۆخی زیندانیانی پاکستان کە حالەتی زیندانی کردن وئەشکەنجەدانی تێکۆشەران وەسف ناکرێت لەناو پاکستانی ئیسلامیدا!! کاتێک دایکی بە بارودۆخی ناخۆشی ھاورێ حسنی بیست،رۆیشت بۆ پاکستان ،بۆئەوەی کاریگەری خۆی بخاتە کار بۆ دەربرینی لەسەر بە دیلکردنەکەی ،ئەویش بەمەرجێک بۆ ماوەی ساڵێک دوور کەوێتەوە لە پاکستان ..
ھاورێ حسن ناسر بۆ جارێکی ترگەرایەوە پاکستان ،بووبە سکرتێری حزبی شیوعی پاکستانی کە تەمەنیشی ھێشتا کەم بوو.. بەڵێ ھاورێ حسنی تێکۆشەری شیوعی سۆزی ئەو بۆ بلاوکردنەوەی فکری شیوعیەت زۆر بوو وە بیری لە مەترسی ژیانی خۆی نەدەکردەوە، رزگارکردنی گەلە ھەژار و چەوساوەکەی ئامانجی سەرەکی خەباتی بوو..
لەساڵی ١٩٦٠ لەشاری کراتشی دەگیرێت و زیندانی دەکرێت ، و بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە دەکرێت و ھەر لەو ماوەیەدا رەوانەی بارەگایی CIA ئەمریکی دەکرێت لە پاکستان.. ھەزاران سلاو لەگیانی پاکت مرۆڤە پاک و بێگەردە شیوعییەکەی پاکستان ،ھاورێ حسن ناسری تێکۆشەر….
مردن و روورەشی بۆ بەکرێگیراوانی ئیمپریالیەتی ئەمریکی ئیرھابی..

 کۆسەڵان حمە ڕەشید هەورامی

لە پەیجی المعسکر الاشتراکیەوە وەرگیراوە.. یەک شەمە
٢٠٢٣/١/١٥

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.