ئەم ھەموو نا یەکسانییە بۆ دروست بوو!؟

0
ئەم ھەموو نا یەکسانییە بۆ دروست بوو!؟
بەڵێن اسماعیل
بەشی یەکەم
b
ھەموو منداڵەکان بە ڕووتی لە دایک دەبن،وەلێ ھەر زوو ھەندێکیان بەجلی زۆر گرانبەھا کەلە باشترین بازاڕەکاندا کڕدراون پۆشتە دەکێن،لە کاتێکدا زۆرینەکەی تر شڕو شیتاڵ دەپۆشن.کاتێک کەمێک گەورەتر دەبن،ھەندێکیان بەوە بێزار دەبن کە خزم وباپیرو داپیرەکانیان جلی زیاتریان بۆ دێنن،چونکە ئەوان دیاریی تریان بەدڵە،وەک دوایین مۆدێلەکانی ئایفۆن،لە کاتێکدا منداڵانی تر خەون بەو ڕۆژەوە دەبینن بێ ئەوەی کونێک لە پێڵاوەکانیاندا ھەبێت،بۆ قوتابخانە بچن.ئەمە ئەو چەشنە نایەکسانییەیەکە جیھانەکەمانی پێ دەناسرێتەوە.
بەڵام ئەمە پرسیارێکی گرنگە و گەر بە وریاییەوە وەڵامی نەدەینەوە،دەکەوینە بەر پرسیارەی ئەوەی ئەم نایەکسانییەی دروست کردوو خودایە بۆ تاقی کردنەوەی
ئینسانەکانە!.کەبەدڵنیاییەوە ئەمەبۆچونی داگیرکەرەکانی بۆرژوازییە بۆ ھێشتنەوەی
خاواندارێتییە..پێویستە ئەم بۆچوونە بێدەنگ بکرێت،گەر تەنھا لەبەر ئەوەش بێت کە دەتوانن لە نێو زەینی خۆتەوە سەر دەربھێنن و وات لێ بکەن ئەوە پەسەند بکەیت کە مێژوو شایەتی ئەوە نەدەدات،یان پەسەندی نەکات،چونکە وەک پێویست زرنگ نین.
بەم شێوەیە پرسیارە سەرەکییەکە؛بۆھێندە نایەکسانی لە نێوان خەڵکیدا ھەیە؟تێکەڵی پرسیارێکی ترسناکتر دەبێت:ئایا ھەر بە ڕاستی ھەندێک ئینسان زیرەکترو لە دەرئەنجامیشدا بەتواناتر نین لە ھەندێک ئینسانی دیکە؟ئەگەر ئەمە ڕاستە نییە،بۆچی من و تۆ لە شەقامەکانی توویمالیک و ڕزگاری وبەختیاری و گوندی ئەڵمانی و گوندە دروست کراوەکانی تری چینی باڵا ئەو ھەژارییە نەبینین ..کە لە سەفەرێکدا بەو ناوچەیە ڕۆیشتبی!.
کەوایە ڕێگام بدان بە ھەڵەیەک ڕاست بکەمەوە و کە زۆرێک لە خەڵکی دەیکەن:ئەوان پێیان وایە بازاڕ وئابووری یەک شت و ھەمان شتن.وەلێ وەھا نییە.کەوایە بە دیاریکراوی بازاڕەکان چین؟بازاڕەکان شوێنی ئاڵوگۆڕ کردنن.ئێمە لە سۆپەرمارکێتێکدا عەرەبانەکەمان پڕ دەکەین لە شتومەک و لە بەرامبەردا پارە دەدەین،پاشانیش فرۆشیارەکە(خاوەنی سۆپەرمارکێتەکە یان ئەو کارمەندەی لەوێ بە کرێ کار دەکات)پارەکە دەگۆڕێتەوە بە شتانێک کە خۆیان دەیانەوێت.پێش ئەوەی پارە دابھێندرێت،ئاڵوگۆڕ ڕاستەوخۆ بوو:مۆزێک لەگەڵ سێوێک،یان ڕەنگە دوو سێودا،ئاڵگۆڕ دەکران.لەم ڕۆژگارەدا کە ئینتەرنێت لەوپەڕی گوڕی خۆیدایە،مەرج نییە بازاڕ شوێنێکی بەرجەستە بێت،ئاشکرایە ئێمەی مرۆڤ ھەر لەو کاتەوەی لەسەر درەختەکان دەژیاین،پێش ئەوەی توانای بەرھەمھێنانی خۆراک پەرە پێ بدەین،بازاڕمان ھەبووە.ھەر لەو کاتەوەی یەکێک لە باووباپیرە کۆنەکانمان پێشنیاری گۆڕینەوەی مۆزێکی بە میوەیەکی تر کردووە،شتێکی وەک بازاڕی ئاڵوگۆڕ لە ھاتنە ئارادا بووە.وەلێ ئەوەئابوورییەکی “ڕاستەقیەنە نەبووە.بۆ ئەوەی ئابووری دروست ببێت،شتێکی تریش پێویستە:توانایەک بۆ تێپەڕاندنی لێکردنەوەو کۆکردنەوەی مۆز لە درەختەکان و ڕاوکردنی ئاژەڵەکان،توانایەک بۆ بەرھەمھێنانی خۆراک یان ئامێر گەلێک کە بەبێ کاری مرۆیی نەدەکرا بێنە بوون.
دوو قەڵەمبازی گەورە:قسەکردن و بەرھەمی زیادە
دەوروبەری ٨٢ھەزار ساڵ لەمەوبەر مرۆڤەکان یەکەمین قەڵەمبازی گەورەیان دا:بە بەکارھێنانی دەنگە ژێکان،توانیمانبکەوینە قسەکردن وھاوارە ناڕوونەکان تێپەڕێنین.٧٠ھەزار ساڵ پاشتر (کە دەکاتە ١٢ھەزار ساڵ لەمەوبەر)دووەمین قەڵەمبازی گەورەمان دا:ئێمەی مرۆڤ سەرکەوتوو بووین لە چاندنی زەویدا توانای ئێمە بۆ قسەکردن و بۆ بەرھەمھێنانی خۆراک،لەبری ھاوار کردن و بەکارھێنانی ئەوەی کە ژینگە بە شێوەیەکی سروشتی دەیبەخشی(گوێز،توو،ماسی،دەسکەوتەکانی ڕاو ).بووە ھۆ ی سەرھەڵدانی ئەوەی کە ئێستا پێی دەڵێین ئابووری.
Leave A Reply

Your email address will not be published.