ئەمە ئەوپەڕی کردەوەی وەحشیگەری ودژە ئینسانی یە کە بەرامبەر ئەو کچەی شاری سلێمانی ئەنجامدراوە!
عبدلرحمن رسول
لەباشووری کوردستان لە شاری سلێمانی لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرش کرایە سەرکچێک وبەرشەقدرا بەهۆی ئەوەی ئەو کچە چۆتە ناوچەیەک ماتۆڕسواری دا ئەنجام دەدرێت .
ئەمە ئەوپەڕی کردەوەی وەحشیگەری ودژە ئینسانی یە کە بەرامبەر ئەو کچە کراوە . لەشاری سلێمانی کەبەشاری ڕۆشنبیری ناو دەبرا بەڵام ئێستا بۆتە شاری ئاخوندی ئیسلامی ئێران لەژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی ، کە ئەو پەڕی کردەوەی دژە مرۆڤایەتی و دژ بەئازادی لێ ئەنجام دەدرێت .ڕۆژ دوایی ڕۆژ سەرکوت وچەسانەوەی زیاتر زیاترو بێ بەها کردنی مرۆڤ ڕۆژ لەدوایی ڕۆژ زیاتر وزیاتر .کوشتن و شەق تێهەڵدان لەژنان بەردەوام زیاتردەبێت.نوزە و دەنگی ئازادیخوازی ڕۆژ لەدوایی ڕۆژ کپ ترو سەرکوت تر دەکرێت .
هەر ئەو گەنجانەن کەبەهۆی بێکاری و چەوسانەوەیان چەندین وڵات دەپڕن بۆ ئەوروپای شارەستانی وسیکۆلار کەچی خۆیان دەست درێژی دەکەنە سەر ژن وکچان بەبیانوی کۆنەپەرستانە ،هەروەک دڕندە پەلاماری ئەو کچە دەدەن .
هەر ئەم جۆرە گەنجانەن کە لەژێر دەستی بنەماڵە تاڵەبانی وبارزانی و مەلاکانی ئیسلامی پەروەردە بوون کە دەگەنە ئەوروپاش لەجیاتی فێبربوونی زانست وزانیاری وزمانە جیاوازەکان و شارە زابوون لەجیهانی شارەستانی ومەدەنی بەڵام پەنا بۆ دزی و کردەوەی دژە یاسا و قاچاغچێتی دەبەن دواتر کە حکومەت سزایی دان و ئیقامە و خانوی لێ وەرگرتنەوە دەڵێن ئەم حکومەتە دژە کوردە وئێمە لەبەرئەوەی کوردن و دەوڵەتمان نییە بۆیە وامان لێ دەکەن .
تۆی گەنج لە کۆمەڵگای کوردستان بەقسەی هاشوهوشی مەلاکانی ئیسلامی کە بازرگانی بە دینەوە دەکەن بنەمایی شارەستانی و ئازادییەکان تێکدەشکێنیت سوکایەتی بە مرۆڤ بوون دەکەیت دواتریش ڕا دەکەی بۆ ئەو روپایی سیکۆلاروشارەستانی کەدینی لەدەوڵەت جیاکردۆتەوە .
چارەسەر ئەوەیە کە ئەم ملهوڕییە لەکۆنەخوازی و دژەئینسانی یە پێچەوانە بکەنەوە وەرن هەنگاو بۆ بنیادنانی ئیرادەی ئینسانی و گەشەی ئازادیخوازی و مرۆڤایەتی بنێن لەهەناوی کۆمەڵگای کوردستاندا شارەستانی و مەدەنی بوونی کۆمەڵگایەکی نوێخواز و ڕاستگۆ عەدالەتخواز گەشەپێبدەن .
جوانترین مرۆڤ مرۆڤی ڕاستگۆیە.