مەهدی بەهمەن چیرۆکنووس و نیگارکێشی ئێرانی بەهۆی دیداری لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو!!

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی/

بەپێی سەرچاوەی ڕاگەیاندنەکان یەکێک لەو ڕاگەیاندنانە کە ماڵپەڕی ڕادیۆ فەردای ئۆپۆزسیۆنی ئێرانە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند” لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانی پایتەختی ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەر چیرۆکنووس و نیگارکێش مەهدی بەهمەندا سەپاندووە”.
 لەهەمان کاتدا ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی دۆسیەی مەهدی بەهمەن ئاشکرانەکراوە. 
وەزارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل دەستگیرکردنی مەهدی بەهمەنی ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، مەهدی بەهمەن لە بەندی (٢٠٩) لە زیندانی ئێڤین لە باکووری تاران لە ژێر چاودێری وەزارەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە.
مەهدی بەهمەن نووسەری کۆمەڵە چیرۆکی (بەرد ئێسکەکان)ە کە بەهۆی سانسۆر لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئێرانەوە لە چاپ نەکرابوو، ئەم بەرهەمە خەیاڵییە لە ساڵی (٢٠١٩) لە ئەمستردام لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی ڕوناکەوە چاپ و بڵاوکرایەوە، هەروەها توێژەرێکە لە بواری لێکنزیککردنەوەی ئایینەکان.
Leave A Reply

Your email address will not be published.