لەباشوری کوردستان لە شاری قەڵادزێ گەنجێک خنکا
ئەڵتەرناتیڤی شورایی \فەرمان
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند “تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی احمد ( ٲ . م . ٲ ) ڕەگەزی نێر، تەمەن 22 ساڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی فەرمانبەران گەیەندرایە نەخۆشخانە کە لە ڕووبارێکی نزیک گوندی چۆمخڕکە خنکاوە”.
پۆلیس دەڵێت “کەسوکارەکەی ڕایگەیاندووە (کوڕەکەیان باری دەرونی ناجێگیر بووە بەو هۆیەشەوە کەوتۆتە ناو ڕووبارێکی نزیک گوندی چۆمخڕکە خنکاوە)،
هەر خۆشیان تەرمەکەیان دەرهێناوەتەوە و بردویانە بۆ نەخۆشخانە ”
پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردۆتەوە و هێزەکانیشیان بۆ کەشفی شوێنی ڕووداو گەیشتونەتە ڕووبارەکە.
ئەوەی شیاوی باسە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو ٣ ڕووداوی کوشتن و خنکان لە دەڤەری ڕاپەڕین ڕوویانداوە.