ژنێک کوژرا لە لە گوندی سمایل بەگی شاره‌دێی شوان سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی\کەرکوک
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٨/١٢/٢٠٢٢، لە گوندی سمایل بەگی شاره‌دێی شوان سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك، كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ ، ئافره‌تێك بە ناوی (هێرۆ سەباح)، درایە بەر چەقۆ و کوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان کە 3 کەسی نه‌ناسراو هەڵیانکوتاوەته سەر ئەو ماڵە و دەست و قاچی مێردی ژنەکەیان بەستووەته‌وه و ژنەکەیان کوشتووه پاشان بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.
دوای رووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و بۆ ئاشكراكردنی تاوانباران و راستییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و ته‌رمی ئافره‌ته‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیی كراوه.
هەتا ئێستا هیچ کەسێک بەتۆمەتی ئەنجامدانی ئەوتاوان دەستگیر نەکراوە.
