” بکوژی ئەرسەلان رەسوڵ دەستگیر کرا”
ئەڵتەرنیڤی شورایی\
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند “پاش ئەوەی دوێنێ ٣ شەممە هێزەکانمان ئاگادارکران بەبوونی تەرمێک لە قەڵادزێ دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، دوای گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری تواندرا بکوژ بدۆزرێتەوە.
دوای دەستنیشان کردنی شوێنی بکوژ، هێزەکانیان لەناو شاری ڕانیە تۆمەتباریان دەستگیر کرد و دوایی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانانی ناوە بە تاوانەکەیدا و بە وتەی خۆی ” ئەو ( ئـەرسەلان )ی کوشتووە ” بە بڕیاری دادوەر تۆمەتباری بکوژ بەپێی ماددەی ٤٠٦ ڕاگیرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ ڕێکخراوە.