لە هەرێمی کوردستان لە شاری قەڵادزێ، کەسێک کوژرا !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی
عومەر و فەرمان\
پۆلیسی ڕایگەیاند “کەمێک پێش ئێستا هێزەکانمان ئاگادارکران بەبوونی تەرمێک لە قەڵادزێ لە نزیک شەقامی 60 مەتری،
پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت هاوڵاتیەک بەناوی ( ئەرسەلان ڕەسوڵ) ڕەگەزی نێر،
لەدایک بووی ساڵی 1973، کوژراوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت شوێنەواری 5 فیشەکی چەکی جۆری کڵاشینکۆف بەسەر جەستەیەوە هەیە”
پۆلیس ڕاشیگەیاندووە “تیمی بەڵگەکانی تاوانی پشدەر لە شوێنی ڕووداوەکە ژمارەیەک قاوەنی کڵاشینکۆفیان دۆزیوەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ڕێوشوێنی یاسایی لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە” بە وتەی کوڕی تاوانلێکراو ” باوکی کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و ناشزانن کێ کوشتوویەتی”