سەرچاوەی پەیدابوونی دیاردەی ڕەگەزپەرستی ووڵاتانی ڕۆژئاوایە

0

وەلید محەمەد

ڕەگەزپەرستی بریتی یە لە خۆ بەزڵزانی و گەورەترزانی بەسەر بەرامبەرەکەتداو بەکارهێنانیان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی.

ڕەگەزپەرستی مێژوویەکی خراب و وێرانکەری لە کۆمەڵگای مرۆییدا هەیە کە بە یەکێک لە بنچینەکانی نادادپەروەری و نایەکسانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دادەنرێت.

کۆیلەداری و بازرگانی کردن…. بە مرۆڤەوە بەشی جیانەکراوەی مێژووی ڕەگەزپەرستین.

هەرچەندە ووڵاتانی ڕۆژئاوا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دادپەروەری و یەکسانی پەیڕەو دەکەن و ڕێگا بەڕگەزپەرستی نادەن، بەڵام بەپێچەوانەوە مێژووی ڕەگەزپەرستی بۆ ئەوروپاو ووڵاتانی ڕۆژئاوا دەگەڕێتەوەو هەر لەسەرەتای دروست بوونیانەوە ڕەگەزپەرستیش لەو ووڵاتانەدا پەیدادەبێت.

لە ووڵاتانی ڕۆژئاوا چەندین جۆر ڕەگەزپەرستی سەرییان هەڵداوە، لەوانەش ئایینی و نەتەوەیی و ….. سات بەسات دیاردەی ڕەگەزپەرستی لەووڵاتانی ڕۆژئاوا زیاد دەبێت و ئەگەر ڕێگری لێنەکرێت، دوورنییە ئەم ووڵاتانە بەرەو لێکترازان و خراب بوون بچن.

دەبینین و دەبیستین کە ڕۆژانە خەڵک لەم ووڵاتانە دەبێتە قوربانی ڕەگەزپەرستی، زیندووترین نموونەش ڕوودوەکەی دوێنێی پاریسی پایتەختی فڕەنسا بوو کە لەلایەن ڕەگەزپەرستێکەوە چەندین کورد شەهیدو برینداربوون.

نا بۆ ڕەگەزپەرستی بەڵێ بۆ پێکەوەژیان .

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.